Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 MAY 2025 00:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەربەست لەزگین: بە ھەوڵی ھەموولایەک ھەرێمی کوردستان زیاتر پێش دەکەوێت
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ سەد گەنجی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی دھۆک، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە دھۆک کرد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی "ھەرێمی کوردستان سەرەڕای تەحدیات و بەربەست و دانانی بۆمبی زۆر لە بەردەمی، پێشوەچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە، بە ھەوڵی ئێوەی گەنجان کە داھاتووی کوردستانتان لەسەر شانە ئەو بۆمب و تەحدی و بەربەستانەی ھەن تێدەپەرێنین و کوردستان زیاتر پێش دەکەوێت."

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند "خۆشحاڵین ئەمڕۆ لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک سەردانتان کردوین، سوپاستان دەکەین بۆ ئەم دەستپێشخەرییە و پێویست بوو ئێمە سەردانی ئێوە بکەین، ئێستاش ئەو بارەگایە ھی ئێوە ھەمووانە، ھەموو کوردێکی دڵسۆز و ھەموو خەڵکی بادینان لە بەردەڕەش تا زاخۆ، بۆ ھەموو کوردێکی دڵسۆز و کوردپەروەر، بۆیە دڵخۆشین بەو شێوەیە ھاتنە لامان و پێتان سەربەرزین، ئێوە کەسانێکن پسپۆریی وەرزشی بەشێوەیەکی ئەکادیمی وەردەگرن، لە داھاتوو دەبنە کەسانی شارەزا و پسپۆر لەو بوارە و لە ئێمە زیاتر سود دەبەخشن، چونکە وەرزش تەندروستییە.
دواتر ئەگەر ببنە ماموستای وەرزش یاخود لە بواری دیکە کار بکەن، هەر سودمەند دەبن، چونکە وەرزش گۆڕەپانێکی فراوانە، ئێوەش دەبینن وەرزش لە دنیا چەند ڕۆڵێکی کاریگەر و گەورەی ھەیە، ئەوەی لەڕێگەی وەرزش دەکرێت لەڕێگەی دیکە ئاسان نیە، بۆیە دەستخۆشیتان لێ دەکەین، ئەوەی ھەڵتانبژاردووە بنەمایە بۆ ھەموو شتێک."
سەربەست لەزگین گوتیشی "داھاتووی میللەت و وڵاتی ئێمە لەسەر شانی ئێوەیە، ئێوە پاشەڕۆژی وڵاتن، وڵاتی ئێمە لە زۆر قوناغ تێپەڕبووە و مێژوویەکی دوورودرێژی ھەیە، زۆر ھەوراز و نشێوی بینیوە، لە ئەنجامی قوربانییەکان لە ڕابردوو گەیشتووینەتە ئەو قۆناغەی ئێستا، ھەر چەندە ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە پێویست بوو زۆر باشتر بێت، ئەگەر بە خەبات و قوربانیدان و خوێن بەراوردی بکەین،  دیارە زۆر تەحدیات و بەربەست و کێشەمان لەڕێگەدا  هەبووە و تێمانپەڕاندووە، زۆر بۆمبمان لەسەر ڕێگەی خۆمان ھەڵگرتووە، ئەمڕۆش تەحدیات و چاندنی بۆمب بۆ پێشکەوتنی کوردستان بەردەوامە، بۆیە بە هەموو لایەک کۆشش دەکەین ئەو دۆخە پێشبێخین و دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان دابین بکەین، لەم ڕێگایەش پێویستە بەھای خاک وڵات لە ھەمووشتێک پیرۆزتر ببینین، ئەگەر خاک و وڵاتێکی ئازادمان ھەبێت مرۆڤ دەتوانێت داھێنان و پێشکەوتنی زیاتر بکات و خزمەتی زیاتر بکات، ڕەنگە لەڕووی وەرزش زۆر بەربەست و کێشە ھاتبنە پێش، ئێمە وەکو حکوومەت و پارتی نەمانتوانیبێت بۆ گەنجانی خۆمان دابینی بکەین یان بە ژێرخانێکی باش کودستان ئاوا بکەین، بەڵام ئامانجی حکوومەت و پارتی ئەوەیە، ژێرخانێکی زۆر باشی وەرزشی ھەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی ڕۆڵی ھەرێم بەرچاوە و شانازی پێوە دەکەین."

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

د. کەمال کەرکووکی بۆ KDP: بیرۆکەی سەرۆک بارزانی سەرکەوت

MONDAY, 19 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- ٣٣ ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا. سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ھەڵبژاردن بیرۆکەی سەرۆک بارزانی بوو، بۆ ئەوەی گەل نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، نەک حیزبەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەت دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن

MONDAY, 19 MAY 2025 20:05:02

ئەمریکا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/19، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى ئێران كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 19 MAY 2025 17:05:39

ھەولێر-KDP.info-  له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/5/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

 
قادر حه‌سه‌ن: كورد ئێستا یاریزانێكی دیاری ناو گۆره‌پانه‌کەیە

MONDAY, 19 MAY 2025 17:05:06

هه‌ولێر -KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێی وایه‌، كورد ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ده‌ڵێ "به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كورد ئێستا یاریزانێكی دیار و سه‌ره‌كییه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌." 

 
د.دیندار دۆسکی: سەردانەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت

MONDAY, 19 MAY 2025 15:05:32

دھۆک -KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیران، ئەنجامی باش و دەستکەوتی گەورەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە ئەمە گرنگیدانی وڵاتانە بە ھەرێمی کوردستان."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact