Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 08:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەت پشتگیری لەو ھاووڵاتییانە دەکات پۆندی ھەرەوەزی دروست دەکەن
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو ھاووڵاتییانە دەکات پۆندی ھەرەوەزی دروست دەکەن، تا ئێستا سێ پۆندی لەو جۆرە دروست کراون کە سوودی زۆر باشی بۆ خەڵک دەبێت.

دکتۆر کاروان ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە قەزای ئامێدی دەست بە دروستکردنی پۆندێکی دیکەی ھەرەوەزی کرا، ئەو پۆندە دەبێتە سێیەم پۆند لە ھەرێمی کوردستان کە ڕێکخراوی wfp ھاوکاری و پشتیوانیی دارایی پێشکەش کردووە، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە دروستکردنی پۆند لە ھەرێمی کوردستان دەدات، ھەر بۆیە لەسەر دەستپێشخەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ئەو پۆندانە دروست دەکرێن." 

دکتۆر کاروان ھەورامی گوتیشی "پۆندی ھەرەوەزی  خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکەوە دروستی دەکەن، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە ھەم بۆ نەھێشتنی ڕۆتین و ھەم تێچووی دروستکردنی کەم دەکاتەوە و نابێتە ئەرکیش بۆ سەر بودجەی گشتی، بەشێوەیەکی زۆر زانستییانەش دروست دەکرێن، بۆیە خەڵکی ھەر گوندێک بیەوێت پۆندی ھەرەوەزی دروست بکەن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پاڵپشتییان دەکات، چونکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ملیارێک و ٥٠٠ملیۆن دیناری بۆ ھاوکاریی ئەوانە تەرخان کردووە پۆندی ھەرەوەزی دروست دەکەن." 

ئەو پۆندانەی دروست دەکرێن بۆ چەندین کەرتی جیاجیا سوودی لێ وەردەگیرێت، وەکو کەرتی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، سامانی ماسی، ئاژەڵداری و کەرتی دیکە. 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact