Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 MAY 2025 00:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بابەکر زێباری بۆ KDP: ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر گەورەی بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ناوە و ئەو ھەنگاوانەش بوونەتە ھۆی دڵخۆشیی ھاوپەیمانانیش، کە ئەوانیش بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو سەرجەم ھێزی پێشمەرگە لە ١١ فیرقەدا یەک دەخرێن و ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە ھاوکاریی ھاوپەیمانان ھەنگاوی زۆر باشیان بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ناوە و لە چوارچێوەی چەندین فیرقەی تازەدا یەک خراون، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگ و زۆر ئەرێنییە، کە داواکاریی ھەموو خەڵکی کوردستانە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگەی ھەبێت و ھاوپەیمانانیش زۆر پێی دڵخۆشن، چونکە ھەنگاوی جیددی نراون و تاوەکو ئێستاش نزیکەی نۆ فیرقەی ھێزی پێشمەرگە دروست کراون، لەوانە دوو لە دھۆک و یەکێک لە بارزان و دوو لە ھەولێر دروست کراون و لە سلێمانیش چەند فیرقەیەک دروست کراون، بۆیە ھەنگاوی زۆر جیددی و خێرا بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە نراون.

زێباری گوتیشی، بەپێی ئەو وادەیەی دیاری کراوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ١١ فیرقەی پێشمەرگە یەک دەخرێن و یەکەی ٧٠ و ٨٠ش نامێنن، چونکە ئەو ھێزانەی ئێستا لە فیرقەکان یەک دەخرێن، زیاتر لە ھەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ن، بۆیە جیددیاتی زۆر ھەیە و حکوومەت سوورە لەسەر ئەوەی سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەک بخرێت و ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.

هاوکات دەشڵێ، ئەوە سێ ساڵە بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت و لە سەرەتاکانی کابینەی ١٠یەم ھێزی پێشمەرگە یەک دەخرێت بە تەواوی و دەبێتە یەک ھێزی پێشمەرگە، بۆ ئەم پڕۆسەیەش ھێزەکانی ھاوپەیمانان زۆر ھاوکار و پاڵپشتن و بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەدان بۆ ئەوەی یەک بخرێت و ئەوانیش بە ئەنجامەکان دڵخۆشن.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

د. کەمال کەرکووکی بۆ KDP: بیرۆکەی سەرۆک بارزانی سەرکەوت

MONDAY, 19 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- ٣٣ ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا. سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ھەڵبژاردن بیرۆکەی سەرۆک بارزانی بوو، بۆ ئەوەی گەل نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، نەک حیزبەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەت دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن

MONDAY, 19 MAY 2025 20:05:02

ئەمریکا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/19، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى ئێران كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 19 MAY 2025 17:05:39

ھەولێر-KDP.info-  له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/5/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

 
قادر حه‌سه‌ن: كورد ئێستا یاریزانێكی دیاری ناو گۆره‌پانه‌کەیە

MONDAY, 19 MAY 2025 17:05:06

هه‌ولێر -KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێی وایه‌، كورد ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ده‌ڵێ "به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كورد ئێستا یاریزانێكی دیار و سه‌ره‌كییه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌." 

 
د.دیندار دۆسکی: سەردانەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت

MONDAY, 19 MAY 2025 15:05:32

دھۆک -KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیران، ئەنجامی باش و دەستکەوتی گەورەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە ئەمە گرنگیدانی وڵاتانە بە ھەرێمی کوردستان."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact