Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 JUL 2025 01:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وەفادارییان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە گوڕوتینەوە وەک وەفا و پەیمان نوێکردنەوەی ھەمیشەیی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردوو بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیش لە گوتەیەکدا گوتی، بارزانیی نەمر و کاک ئیدریس فێری خەسڵەتە گەشەکانی ڕێبازی بارزانی کردووین، کە بریتین لە خواپەرستی، وڵات پارێزی، ژینگە پارێزی، یەکسانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیان، لێبوردەیی، فرەیی، فرەڕەنگی ژیان و مرۆڤ دۆستی.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ـی ٤ـی ٢٠٢٥، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی د.سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، لەگەڵ سەرجەم دەزگا و ئۆرگان و ناوەندەکانی بەش و تۆڕی میدیایی کوردستان، لە زاخۆ تاوەکوو خانەقین، پێکەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کرد و لەلایەن خەڵات بارزانی، نوێنەری (سەرۆک بارزانی)و، لیژنەی پێشوازییەوە، پێشوازیی لە ھەڤاڵانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.

د. سالار عوسمان لە وتەیەکیدا گوتی: بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ ڕابەری ڕوحی گەلەکەمان (مستەفا بارزانیی نەمر) و (کاک ئیدریسی ھەمیشە لە یاد)، کە فێری خەسڵەتە گەشەکانی ڕێبازی بارزانی کردووین، کە بریتین لە خواپەرستی، وڵات پارێزی، ژینگە پارێزی، یەکسانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیان، لێبوردەیی، فرەیی، فرەڕەنگی ژیان و مرۆڤ دۆستی.

‏‎ئاماژەی بەوە کرد: ھەر لە زاخۆوە تا خانەقین، لەم شوێنە پیرۆزە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە قەڵەم، وشە، پەیڤ، ڕستە، مانشێت، مانیفێستکانمان بکەین بە ھەوێنی ئاشتی، تەبایی، وڵات پارێزی و نیشتمانسازیی.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact