Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گرینگی یەكبوونی کورد لە هزری سەرۆك بارزانی
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

لەگەڵ ئەوەی سەرۆك بارزانی وەکوو سەرکردەیەکی دیاری سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بە درێژایی خەباتی سیاسی خۆی ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە بەرەو پێشبردنی دۆزی کورد، چ لەسەر ئاستی عێراق یان لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کوردستان، چونکە یەکێك لە دیارترین پرەنسیپەکان، کە هەمیشە داکۆکی لێکردووە بریتی بووە لە یەکبوونی کورد و بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی داناوە بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی کوردستان.  

سەرۆك بارزانی پێی وایە لە چوارچێوەی گۆڕاوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان یەکبوونی گەلی کوردستان مەرجێکی سەرەکییە بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجە نەتەوەییەکانی، هەر بۆیە لە زۆربەی وتار و لێدوانە سیاسییەکانی جەخت لەسەر یەکبوونی نیشتمانی نێوان هێز و ڕەوتە سیاسییە کوردستانییەکان دەکات، تا بتوانن ڕووبەڕووی ئالنگارییە ناوخۆ و دەرەکییەکان ببنەوە، بەتایبەتی کاتێ دەبینرێ، هەوڵی زۆر هەیە لەلایەن نەیارانی گەلی کوردستان بۆ لاوازکردنی ئەو یەکبوونە. 

یەکبوونی کورد لە دیدی سەرۆك بارزانی یەوە پیویستییەکەی ستراتیژە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی کورد و هەماهەنگی نێوان حزبە کوردستانییەکان دەتوانێ پشکداربێت لە بەهێزکردنی هەڵوێستیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. 

سەرۆك بارزانی باوەڕی بەوە هەیە، کەوا فرەیی هزری و سیاسی و ڕێزی دوولایەنە دەبنە مایەی بەهێزبوونی یەکگرتوویی و هاوکاری بەردەوامی نێوان حزبە کوردستانییەکان لە پێناو ئامانجی گەورەتر، کە بریتییە لە پڕۆژەی سەربەخۆیی و نەهێشتنی بەربەست لە بەردەم پێشکەوتن و بەدیهێنانی خواستەکان و تۆکمەکردنی ویستەکان. 

بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی كوردستان لە ژێر چەترێ یه‌كبوون دا کۆببنه‌وه‌  و لە ڕێگەی دیالۆگەوە زەمینەی هاوبەش درووست بکرێت بە مەبەستی نەهێشتنی هەر ململانێیەك، کە زیان بە بەرژەوەندی گەلی کوردستان بگەیەنێت.

لەم سۆنگەیەوە سەرۆك بارزانی هاندەری هێزە سیاسییەکان بووە، هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەن و بگەن بە سازانی سیاسی لە بابەتە چارەنوسسازەکان. لە ڕوانگەی سەرۆك بارزانی یەوە فیدڕاڵییەت ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە مافە سیاسی و ئابورییەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی هەر دەوڵەتێکی دیموکرات، بەڵام ئەگەر دەوڵەتەکان بەردەوام بن لەسەر سەپاندنی هزری ناوەندێتی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی شۆڤینی، ئەوا بە پێویستی دەبینێ، کە گەلی کوردستان بیر لە بژاردەی تر بکاتەوە، تا بتوانێ ئامانجەکانی دەستەبەر بکات.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە پێویستی دەزانێت کورد لەسەر ئاستی هەرێمی هاوکاری یەکتر بن بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و هەر هەنگاوێ، کە لەپێناو سەربەخۆیی دەنرێ، پێویستە لەسەر بنەمای یەکبوونی کورد بێت. 

ئەزموونی مێژووی گەلی کوردستان ئەوەی سەلماندووە، کەوا دووبەرەکی و شەڕی ناوخۆ بێجگە لە دواخستنی ڕێڕەوی خەباتی ڕزگاریخوازی هیچ شتێکی تری لەگەڵ خۆی نەهێنا. لە بەرامبەردا سازان و گونجان بەردەوام ڕێگەخۆشکەربوون بۆ دەستەبەرکردنی هەنگاوی بەدیکراو بۆ بونیادنانی قەوارەیەکی بەهێز و دانپێنراوی وەکو هەرێمی کوردستان. 

بە دڵنیاییەوە جیهان بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە ئەو گەلانەی، کە توانای یەکبوون و ڕێکخستنی خۆیان هەیە، هەر بۆیە سەرۆك بارزانی  پڕۆژەی کۆکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردستانی لە دەوری ئامانجێکی ڕوون و دیدگایەکی ئایندەیی هاوسەنگی کردووە بە پێشینەی کارەکانی، بە مەبەستی سەرخستنی دۆزی کورد و دەستەبەرکردنی پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. 

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین، سەرۆك بارزانی لە ئێستادا وەکو مەرجەعێ بووە بە سمبولی یەکبوونی کورد و بەردەوامە لە بەرگریکردن لەو یەکبوونە وەکوو مەرجێکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی سەرجەم مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، ئەو باوەڕە قووڵەی سەرۆك بارزانی لە ڕێبازی مستەفا بارزانی یەوە سەرچاوەی گرتووە، کە فەلسەفەکەی بریتیە لە هاوکاری و ڕێزی دوولایەنە، سەرەڕای هەموو ئالنگاری و ئاستەنگەکان. 

ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلاوە بنرێن و فۆکس بخرێتە سەر خاڵی کۆکەرەوە، چونکە یەکبوون تەنها بژاردەیەك نییە، بەڵکو بەردی بناغە و مەرجی سەرەکی سەربەخۆیی و ئازادییە. 

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact