هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 38ـەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنى بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانه".
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ له یادى 38 ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌و تاوانكارییه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو داده‌نەوێنین. به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
تاوانى كیمیابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌یه و خه‌ڵكه دڵسۆز و تێكۆشه‌ره‌كه‌ى، به‌رده‌وامیى زنجیره‌یه‌ك تاوانى دیكه بوو ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل و خاك و سروشتى كوردستان. مه‌به‌ست لێى شكاندنى ئیراده‌ى ئازادیى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى نیشتمانپه‌روه‌رى ئه‌و ناوچه‌یه بوو كه هه‌میشه مه‌كۆیه‌كى گرنگى خه‌بات و تێكۆشان و مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگایه‌تى بووه.
ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانه. باشترین یاد و ڕێز و وه‌فا بۆ گیانى شه‌هیدان و مسۆگه‌ركردنى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و خزمه‌تكردنى زیاترى كوردستانه.
سڵاو له یادى شه‌هیدانى خۆشناوه‌تى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/16