ھەولێر-KDPinfo- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکات و دەڵێت: بەدرۆ لەشکری ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردن و سەربەرزیی کورد و کوردستان و لەپێناو دۆزێکی باڵا و ڕەوا تەرخان کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس (بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی)ـیم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی بەشداری دەیان نەبەردی و داستانی مێژوویی پێشمەرگە بووە، و یەکێک بوو لەو قارەمانانەی یاوەری بارزانی نەمر بوون بۆ یەکێتیی سۆڤییەت و ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردن و سەربەرزیی کورد و کوردستان و لەپێناو دۆزێکی باڵا و ڕەوا تەرخان کرد.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٥ی نیسانی ٢٠٢٥