ههولێر-KDPinfo- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی کار و بەرھەمی ھونەری ھونەرمەند شوان کەمال دەکات کە بەرھەمەکانی لە وڵاتان داندراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەو ھونەرمەندەی کرد کە لە زۆر شاری ھەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.
ھونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و ھونەری دەربڕی.