Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى حکوومەت و شاندێکی ئەمەریکی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پێکهێنانی کابینەی نوێیان تاووتوێ کرد
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 4/15، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە زووترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق كرد.

هەروەها هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە نابێت پرۆسەکە چیتر دوا بکەوێت، چونکە زیانێکی زۆری بە داهات و بودجەی گشتیی فیدراڵی گەیاندووە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact