هه‌ولێر-KDPinfo- د. ڤاڵا فه‌رید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، به هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوانی ئه‌نفال جینۆسایده و دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقیش دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌نفالی كورد جینۆسایده و له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێستای عێراقه قه‌ره‌بووی قوربانیان بكاته‌وه و چه‌ندین حكوومه‌تی تریش بگۆڕدرێ، دانه‌وه‌ی مافی قوربانیانی له‌ئه‌ستۆیه.
د. ڤاڵا فه‌رید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و پسپۆڕی یاسا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به جینۆسایدی ئه‌نفال له ڕووی یاساییه‌وه رایگه‌یاند، "تاوانه‌كانی ئه‌نفال، تاوانی جینۆسایدن به پێی هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانانه‌ی كه له رێكکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕێگری له كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی هاتووه كه له ساڵی 1948 ڕێکكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
د . ڤاڵا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاره‌تیی حكوومه‌تی عێراقی له‌م كه‌یسه‌دا، ڕوونی كرده‌وه، "كه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووەته‌وه كه كرده‌وه تاوانكارییه‌كانی ئه‌نفال جینۆسایده، دیاره كه ئه‌و مافه‌ی ئه‌و تاوانه به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێ بریتییه له، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كه كه ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی ئیستای عێراق كه میراتگری حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پێش خۆیه‌تی و ئه‌و مافه‌ش كه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانه قه‌ت به‌سه‌ر ناچێت ته‌نانه‌ت چه‌ند حكوومه‌تی تریش له عێراق بگۆڕێت و ئه‌و مافه وه‌ك مافی قوربانیان وه‌ك واجب له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تی عێراقی له دۆخی ئینكاریی دادپه‌روه‌ریدایه و ئه‌و مافه‌ی به قوربانیانی ئێمه نه‌داوه.
سه‌لاح جه‌لال