Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 20:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ژێر درووشمی جیھان بە کوردی دەدوێت
| KDP.info


د.نەھلە ئەفەندی

ئەمڕۆ لەکردنەوەی ١٧ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، لە شاری ھەولێر، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی گرنگی مێژووییدا کە گرنگە بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش کە بەھەند وەربگیرێت، چونکە بەشێکیان ھۆشداری بوو بەشێکیان بیرھێنانەوەبوو، ئەوەی گرنگ بوو کە بۆ ئێستای ھێزە سیاسییەکانی کوردستان خۆیان ڕێکبخەنەوە، لە چوارچێوەی یەک گوتار و یەک ھەڵویست، کە سەرۆک بارزانی ئەم ڕێگایە بەتاکە ڕێگای سەرکەوتن دەزانێت بۆ ئێستای کوردستان، جیا لەوەش داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات پەلەبکەن لە پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کورستان، کە ئەمەش داواکاریەکی گرنگە، و دەبێت ھەرچی زووە گفتووگۆکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت دەستپێبکەنەوە چونکە دواخستنی پێکھێنانی حکوومەت لە قازانجی ئێستا کوردستان نییە، ھاوکات گۆڕانکاریەکان خێران و پێویستیان بەئامادەکاری ھەیە، سەرۆک بارزانی، بیری ھەموو لایەک دەھێنێتەوە کە ناکرێت لەم قۆناغە یەکتری بشکێنن و ئامۆژگاری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات کە لەسەر ڕێگایەکی دروست ڕێگای باشتر نیشانی کابینەی حکوومەت بدەن، ئەم پەیامەی سەرۆک بارزانی بۆ حزبێکی دیاریکراو نەبووە،‌ بۆ ھەموو لایەنەکانە کە بگەڕێنەوە بۆ واقعی گفتووگۆ و دوورکەوتنە لە دروشمی نابەجێ.

بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆک بارزانی ئاراستەی عێراقی نوێ بوو، کە بەداخەوە دوای ٢٤ ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ھێشتا عەقڵیەتی ئینکاری سیاسی و وەلاوەنان و سڕینەوەی یەکتری پەیڕەو دەکرێت، ئەگەر لەسەرەتاوە لایەنە عێراقییەکان بگەڕانایەتەوە بۆ بنەماکانی (شەراکەت و تەوازن و تەوافوق) قەد عێراق نەدەگەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ کە ھێشتا خودی ئیدارەدانی وڵات مەترسییە لەسەر داھاتووی خۆی، سەرۆک بارزانی ئەم جارە لەبارەی عێراقەوە پەیامی جیاوازی ھەبوو.

یەکەمیان: ئەوەبوو کە پێویستە ھێزەکان جورئەتی ئەوەیان ھەبێت کە دان بەھەڵەی خۆیان بنێن و لاپەرەیەکی نوێ ھەڵبدەنەوە.

دووەم: ھیوای خواست کە کۆتایی بەشەڕی ناوچەکە بێت و عێراق تێوەنەگلێنرێت بەم شەڕەوە، بۆیە ھیوادارین کە سەرکردایەتی سیاسی عێراق بەژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکات و تێوەنەگلێنرێت لەشەڕی بەوەکالەت، چونکە سیستەمی سیاسی عێراق لەم قۆناغە بەرپرسیاریەتی تێکچوونی دۆخێک ناکات کە دواجار چارەسەر نەکرێت، واقع بینی سەرۆک بارزانی بۆ ناوچەکە گرنگە، بەتایبەت دوای دەستپێشخەری پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

سەیرم لەوە دێت کە چۆن لەماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوو سەرۆک بارزانی ھەمیشە ھۆشداری داوە و ڕێنمایی داوە لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و کوردستانەوە کەچی ھێشتا ڕەوتێک یان ئاراستەیەکی سیاسی ھەبێت بەپێچەوانەوە ھەنگاوبنێت! لەکاتێکدا ئەزموونی ناوچەکە ئەوەی سەلماندووە کە ھەرجۆرە پابەند نەبووبێت بە ڕێرەوی بنەماکانی دیموکراتی و دەستووری وڵات دوورت دەخاتەوە لەپرەنسیبی ئیدارەیەکی سەرکەوتوو، ھەر ئەمەش وایکرد کە ھاوکێشەی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست بگۆڕێت و خەریکە زۆرێک لە سیستەمە سیاسییەکان ھەڵدەوەشێتەوە، سەرۆک بارزانی لەوبارەوە دووبارە بانگێشتی لایەنە عێراقییەکانی کرد کە بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ و گفتووگۆ و ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ پشتیوانی لەو ھەنگاوە و گەڕانەوە بۆ بنەماکانی  شەراکەتی تەوازن و تەوافوق، کە بەداخەوە لەمێژە ئەمە لە عێراق پێشێلکراوە.

ئەوەی گرنگە لێرە بیری خوێنەران بھێنرێتەوە، درووشمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، بریتی بوو لە (جیھان بەکوردی دەدوێت) کە ئەمە ناونیشانێکی سەرنج ڕاکێش و پڕمانایە، دەرخەری بەجیھانی بوونی دۆزی کوردو کرانەوەی کوردستانە بە جیھان، بەتایبەت میللەتێکی زیندوو و دەوڵەمەند بەفەرھەنگی خوێندنەوەوە ھەروەھا نەخشە ڕێگایەکە بۆ بە جیھان بوونی زمانی کوردی.




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک.گەرمیانی پارتی دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:13

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2025 هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (د.محەمەد ئەلحەسان) و شاندی یاوەری کرد.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:11

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی میری ئێزدیان دەکات

"بەھۆی ناکۆکی نێوان دوو دەسەڵاتی دادوەری ئەم دوو فەرمانە دەرنەکرا"

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:03

كه‌ركووك -KDP.info- ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (كه‌ركووك- گه‌رمیان)ی پارتی له‌ شاری كه‌ركووك کرد، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد

هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب: شه‌قامی 30مه‌تری سۆران له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:28

سۆران -KDP.info-  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گوتی "پڕۆژه‌ی شه‌قامی 30 مه‌تری سۆران له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه‌." 

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact