Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بابەکر زێباری: ھێزی پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکیی لە ئازادکردنی عێراقدا ھەبوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھێزی پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکیی لە ئازادکردنی عێراقدا ھەبوو بە شایەتیی ھاوپەیمانان، چونکە ئەگەر ئەوکات ھێزی پێشمەرگە نەبووایە، بەزەحمەت دەتواندرا عێراق ئازاد بکرێت، بۆیە ھاوپەیمانان متمانەی زۆریان بە ھێزی پێشمەرگە ھەیە و لە ھەموو جیھان باسی قارەمانیەتیی ھێزی پێشمەرگە دەکەن.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھێزی پێشمەرگە لە رزگارکردنی عێراق لە دەستی رژێمی پێشوو و ئازادکردنیدا، رۆڵێکی گەورە و بەرچاوی ھەبوو و ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەبووایە، بەو ئاسانییە نەدەتواندرا عێراق لە دەست رژێمی بەعس رزگار بکرێت، چونکە ئەوکات تورکیا بەنیاز بوو بێت، رێگەمان نەدا و ئەوانیش رێگەیان لە ھاتنی ئەمەریکا گرت، بۆیە دواتر سریەیەکی ھێزی ئەمەریکا بە پەڕەشووت ھاتنە ھەریر و یەکێکیش ھات بۆ دھۆک و یەکێک لە ھەولێر مایەوە، بۆیە ھێزی پێشمەرگە لەگەڵیان بوو تا چوون بۆ مووسڵ و کەرکووکیش، لە یەکێک لە پەرتووکەکانیشدا زۆر باسی قارەمانیەتیی ھێزی پێشمەرگە دەکەن و تا عێراق بە تەواوی ئازاد بوو ھێزی پێشمەرگە لەگەڵیان بەشدار بوو و رۆڵی ھەبوو و ئەوانیش باس لەوە دەکەن ھیچ کاتێک قارەمانیەتی و ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە لەبیر ناکەن.

زێباری گوتیشی، دوای ئازادکردنی عێراقیش دوو لیوای پێشمەرگە بۆ پاراستنی بەغدا چوونە ئەوێ و داوایان دەکرد ھێزی زیاتریان بۆ رەوانە بکەین و ئێمەش گوتمان ھەر کاتێک پێویستتان پێ ھەبێت، ئامادەین و دەیانگوت ئەو ھێزە زۆر رێکوپێکە و بەھێز و بەتوانایە و جیاوازی ناکات، بۆیە حەقە حکوومەتی عێراق ئەو چاکەیەی ھێزی پێشمەرگە لەبیر نەکەن، بەڵام بەداخەوە ھەموو جار چاکەی پێشمەرگە لەبیر دەکەن، بەڵام  ھاوپەیمانان لە ھەموو جیھان باسی پێشمەرگە دەکەن و وەکو قارەمان دەیانناسێنن، بۆیە ھێزی پێشمەرگە ھەمیشە جێگەی متمانەی ھاوپەیمانان بووە و میللەتی ئەوانیش رێزێکی زۆر لە پێشمەرگە دەگرن و خۆشیان دەوێن، بۆیە ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەبووایە، ھاوپەیمانان ئەوکات بەئەستەم دەیانتوانی عێراق رزگار بکەن.
بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact