Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 02:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوایین زانیاری لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە KDPیەوە بزانە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە و یاسایی نین و مەترسی بۆ سەر شوفێر و ھاووڵاتیان دروست دەکەن، بە ھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن و تەنیا چارەسەر ئەوەیە بکرێنە پارچە و بە یەدەگ پارچەکان بەکار بھێندرێن. 

دکتۆر ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەھۆی فراوانیی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و شارەکانی عێراق و ھەبوونی رێگەی قاچاغ، ژمارەیان دیار نییە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چەندن لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەر ھاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆی کڕیبێت، ئاگادارە کە تۆمار ناکرێت و بنەماکانی سەلامەتیی تێدا نییە، بۆیە ھەر ھاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ و بڕاوە بکڕێت، خۆی بەرپرسیارە و ئاگادارە، ئێمەش ناتوانین بەرپرسیارێتیی ئۆتۆمبێلێک ھەڵبگرین کە مەرجی سەلامەتیی تێدا نییە تابلۆی پێبدرێت.

میرانی گوتیشی، ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلانە تابلۆیان پێبدرێت، شەرعیەتی ھاتنەسەر شەقامت پێداون، کە بەشێکی ھەرە زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ھەولێر پێیان دەگوترێت (کراون) و لە هەولێر پشکنین بۆ ھەمووان کرا، لە حەوت ھەزار زیاتر، کە وابزانم کەمتر لە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل بڕاوە نەبوون و ئەوەی تر بڕاوە بوون، بۆیە ئامانجی پشکنینەکە ئەوە بوو پێش دوو ساڵ بەرچاوی حکوومەت ڕوون بێت کام لەو ئۆتۆمبێلانە مامەڵەی یاساییان لەگەڵ بکرێت، لەبەر ئەوەی کامیان بڕاوە بێت بچووکترین ڕووداو دەبێتە دوو پارچە، بۆیە جگە لەوەی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە، ژیانی خەڵکی دیکەش دەخاتە مەترسییەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، ئێمە ناتوانین لە ڕووی یاساییەوە ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوویی و مرۆییە بخەینە ئەستۆی خۆمان و سەلامەت نین، چونکە ئەگەر بەیاسایی بکرێن ژمارەیان زۆر لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی لە عێراق و وڵاتانی دیکە ژمارەیان زۆرە و ئەگەر بەیاسایی بکرێن، ئەوکات ژمارەیەکی دیکەی زۆر ھاوردە دەکرێن و بارودۆخەکە تێکدەدرێت، بۆیە ئەوەی تۆمار نەکرابێت داواکراوە و لە ھەر شوێنێک بگیرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت، چارەسەریش ئەوەیە ھاووڵاتیان لێینەخوڕن و ئۆتۆمبێلەکان پارچە بکرێن و بکرێنە پارچەی یەدەگ، چونکە ھیچ رێگەیەکی یاسایی و مرۆیی نییە کە بتوانین مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، لەبەر ئەوەی پەیوەندی بە سەلامەتیی مرۆڤەوە ھەیە، بۆیە ھیچ ئومێدێک نییە بۆ ئەوەی تۆمار بکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact