Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بزانه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا دەزگای خێرخوازی بارزانی چی به‌ کەمدەرامەت و هەژاران به‌خشیوه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا 15 خانوویان بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژاری کوردستان دابین کردووە، لەگەڵ دابینکردنی دابەشکردنی هەزاران سەبەتەی خۆراک و ژەمە خواردنی گەرم.

ئه‌مڕۆ هەینی 28ـی ئاداری 2025، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر  ئومیدی ئەوەی کرد، ئەوەی سەرمایەداران لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیشکەشی هەژارانیان کرد وەک هاوکاری، دوای مانگی ڕەمەزانیش بەردەوام بێت، گوتی:  ئێمە لە کوردستان شانازیی بەو کلتوورە جوانەی بەخشین دەکەین.

سوپاسی هەموو ئەو دەزگا و ڕێکخراوانەشی کرد کە لە مانگی ڕەمەزاندا هاوکاری هەژاران و پشتیوانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیان کرد.

موسا ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، کارمەندانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕۆژانە 16 کاتژمێر کاریان کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هەژار و کەمدەرامەتان بکەن لە مانگی ڕەمەزاندا.

ڕاشیگەیاند: حەوت پڕۆژەی گەورە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و عەفرینیش بە هاوبەشی سەرمایەدارانی کوردستان جێبەجێ کراون، ئاشکرای کرد، لەو مانگەدا 48 هەزار و 809 سەبەتەی خۆراکیان بە بەهای 976 ملیۆن دینار پێشکەش بە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بەبێ جیاوازیی لە هەرێمی کوردستان کردووە، هاوکات 45 هەزار و 400 ژەمە خۆراکی گەرمیان بە بەهای 849 ملیۆن دینار لە تەواوی ئۆفیسەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوبەشی سەرمایەداران لە کوردستان دابەشکردووە.

موسا ئەحمەد دەڵێت: ئەمساڵ دەستپێشخەرییەکمان کرد بە پێشکەشکردنی (فاوچەر)، کە کارتێکی تایبەتە و بە هەژاران و کەمدەرامەتان دەدرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خۆیان لە مارکێتەکان بێ بەرانبەر بکڕن،  دوو هەزار و 428 خێزان لە کارتە سوودمەند بوون، بۆ ئەوەش 270 ملیۆن دینار خەرج کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا 397 ملیۆن دینار پارەی کاشی زەکات پێشکەش بە هەزار و 280 خێزان کراوە، جل و بەرگی جەژن بە بەهای 31 ملیۆن و 640 هەزار دینار بۆ 452 منداڵ کڕدراوە، دەشڵێت: لە ڕێگەی بەرنامەی نوژین 15 خێزان خانوویان بۆ دابینکراوە و دەرفەتی کاریان بۆ ڕەخسێندراوە، لەو پڕۆژانەشدا ملیارێک و 200 ملیۆن دینار خەرج کراوە.

ڕاشیگەیاند: بەشێکی مووچەی ئازیزانیان بە بەهای دوو ملیار و 49 ملیۆن دینار لە تەواوی کوردستان دابەشکردووە، دەشڵێت: لەو مانگەدا 5 ملیار و 729 ملیۆن  دینار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە.




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact