هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، خوالێخۆشبوو (حەسەن محەمەد ڕەسووڵ) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (محەمەد حەسەن) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بۆ هەڤاڵی بەڕێز (محەمەد حەسەن)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (حەسەن محەمەد ڕەسووڵ)مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی به ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۲ی ئاداری ۲۰۲٥