Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سوودانی و وەزیری وزەی تورکیا پرسی هەناردەکرنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئاڵپئارسلان، وەزیری وزەی تورکیا گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و پتەوکردنی هاریکارییەکان لە بواری ئاو و کارەبا کرد، هاوکات وەزیرەکەی تورکیا جەختی لە گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە کردەوە.

دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "محەممەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپئاڕسلان بایرەکتار کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوودانی جەختی کردووەتەوە کە حکوومەتی عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا تورکیەکان لە کەرتە جیاجیاکان زیاتر پتەو بکات، ئەمە جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، کە حکوومەت کار بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا، هەروەها سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی، جەخت لەسەر بەهێزکردنی هارکارییەکانی کەرتی ئاو کرایەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە دابینکردنی ئاوی بەردەوام بۆ عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی گوتووە، "حکوومەت هەوڵی تەواو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات"، ئاماژەی بەوەش داوە، "دانووستانەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بەردەوامە بۆ چارەکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن."

لای خۆیەوە بایرەکتار خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانە پڕۆژەی پاڵاوگە و پیشەسازی پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.

تورکیا بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە گرنگی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەسرە لەڕێگەی بەندەری جەیهان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدا وەزیری نەوتی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کار بۆ ئەوە دەکات بەشێک لە نەوتی بەسرە لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیەوە هەناردە بکرێت.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact