ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی قەیس قەرەداغی
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، و ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.
إنا للە وإنا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
١٣ـی ئاداری ٢٠٢٥