Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 11:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی زانایان بۆ KDP: خۆشویستنی خاک و نیشتیمان لە ئایینەوە سەری ھەڵداوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کاتێک لەسەر دەستی بارزانیی نەمر یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان دامەزرا، ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو، ئایینپەروەری و کوردپەروەری ببنە دوو دیوی ھەمان ئامانجی تاکی کورد و ئەمەش بووە ڕێباز لەناو مامۆستایانی ئایینی کوردستاندا و تا ئێستاش شوێنکەوتەی ئەو ڕێبازەن، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەپاڵ ئەرکە ڕوحی و ئایینیەکاندا، وا بکەین خاک و نیشتیمانی خۆمان خۆشبوێت، چونکە خۆشەویستیی خاک و نیشتیمان، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بناغەکەی سەری ھەڵداوە.

مەلا عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بە شێوەیەکی گشتی، مانگی ڕەمەزان نوێکردنەوەی بەڵێن و پەیمانە بۆ خوای گەورە و لەپاڵ ئەرکە ئایینیەکاندا، زۆر گرنگە مرۆڤ بتوانێت کۆمەڵێک پەیامی نەتەوەیی لە خزمەتکردنی وڵات و نیشتمان، بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، خاوێن ڕاگرتنی وڵاتیش بگەیەنێت، چونکە ئێمە نامانەوێت تەنیا ئەرکە ڕوحییەکە جێبەجێ بکەین، بەڵکو ئەرکە پەروەردەییەکەش لەسەر شانی موسڵمانانە ڕۆڵی دیار و بەرچاومان تێیدا ھەبێت.

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان سەرچاوەی وەرگرتنی ھەموو فەتوا و بڕیارێکی ئایینییە لە کوردستاندا، بۆیە کاتێک سەرۆکەکەی دەڵێت، "خۆشویستنی خاک و نیشتیمان لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە دەستی پێکردووە و سەری ھەڵداوە" واتە ئەمە ڕای فەرمیی ھەموو مامۆستایانی ئایینیشە لەمەڕ نیشتمانپەروەری.

مەلا عەبدوڵڵا مەلا وەیسی ھەروەھا بە پێویستی دەزانێت نەوەی ئێستا زیاتر ئینتیمایان بۆ خاک و نیشتیمان ھەبێت و خۆشیان بوێت، بۆ ئەوەش داوا دەکات کارێکی ھەمەلایەنە بکەین لە بواری پەروەردە و لە ماڵ، خێزان، مزگەوت، شوێنە ئایینیەکان و ھەر شوێنێکی تر دەرفەت ھەبێت، بیری نەتەوەییان بەسەردا دووپات بکەینەوە، چونکە ناکرێت تەنیا لایەنێک بەو کارە ھەڵسێت، بەڵکو پێویستە بە شێوەی دەستەجەمعی بێت لە نێوان ھەموو جومگەکانی کۆمەڵگە.

"لە شەرعیەت و ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە ڕوونی باسی لێوە کراوە و ئێمەش دەمانەوێت قسەکان بۆ کردار بگۆڕین، ئەو پەیامانە بە شێوەی کرداری جێبەجێ بکەین، وەک چۆن بینیمان لە کاتی ھاتنی داعشدا ھەمووان ھەستی نیشتیمانییان بەو جۆرە بەرز بووەوە کە بتوانین بەرگری لە خاک و وڵات و نیشتیمان بکەین." دوا پەیامی سەرۆکی یەکێتیی زانایان بوو.

 

سەڵاح جەلال




دوایین هەواڵەکان

کابینەی نۆیەم بە کردار سەلماندی كە خزمەتکردنی مرۆڤ و ژیانی شایستە ئەولەویەتی کاری حکوومەتە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 11:03:59

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە چین و توێژە جیاوازەکان، کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆوە دەبینێت. یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وردەکاری ئەو دەستکەوتانە دەخاتە ڕوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) دەکات

SUNDAY, 15 MARCH 2026 10:03:09

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
شارەزوور و ھەورامان، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 23:03:00

​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

SATURDAY, 14 MARCH 2026 22:03:00

ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

 

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:00

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact