Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 06:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی چین
| KDP.info


پەکین-KDP.info- لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، لە پەکینی پایتەخت  کۆبوونەوەیەکی ورد و چڕیان لەگەڵ د. جین شین بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوە ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەرێز د. جین شین بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و باسی لە هەڵوێست و سیاسەتی چین بەرامبەر هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی کرد و گوتی، "پارتی کۆمۆنیستی چین و حکوومەتی چین بە بایەخەوە لە  ڕۆڵ و پێگەی پارتی و هەرێمی کوردستان لە ناو هاوکێشە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی  عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن و بانگهێشت کردنی شاندێکی فراوانی پارتی وەک یەکەم شاندی پارتە کاریگەرەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دەرخەری ئەو بایەخ و پێزانینەیە کە چین بە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمی کوردستانی دەدات.

د. هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پارتی، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئەم بانگهێشتە و ئەو زنجیرە دیدار و سەردان و کۆبوونەوانە، سڵاو و رێزی تایبەتی سەرۆک بارزانی لە ڕێگه‌ی بەڕێزیانەوە بۆ سەرۆک شی جین پین و سەرکردایەتی پارتی کۆمۆنیستی فەرمانڕەوای چین نارد.

دواتر بە وردی سیاسەت و هەڵوێست و بۆچوون و تیڕوانینی پارتی لە سەر دۆخی سیاسی ناوخۆیی، دۆخی عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری، دۆخی سووریا و دۆخی پرۆسەی ئاشتی و ڕۆڵی پارتی و سەرۆک بارزانی و هاوکێشە گشتیەکانی ناوچەکە و دەرفەتەکانی وەربەرهێنانی زیاتری چین لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە کلتوورییەکانی نێوان هەردوولایان ڕوونکردەوە.

دوای گفتوگۆیەکی ورد، لە لایەن بەڕێزیانەوە ئێوارە خوانێکی تایبەتی بۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێکخرا.




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact