Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 28 MAR 2025 08:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. بەشیر حەداد: پێویستە وا لە خەڵک بکەین نیشتمانی خۆی خۆش بوێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- گوتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی جەلیل خەیات لە ھەولێر دەڵێت "پێویستە مامۆستایانی ئاینی خەڵکی ھۆشیار بکەنەوە، ئاین تەنیا نوێژ و ڕۆژی نییە، پێویستە وا لە خەڵک بکەین وڵاتی خۆی خۆش بوێت و بەرگری لێ بکات، ئەوەش بەشێکە لە ئاینی ئیسلام."
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، گوتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی جەلیل خەیات لە ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "هەبوونی ئینتیما بۆ خاک و نیشتمان بەشێکە لە ئاین و بیروباوەڕی ھەر تاکێک، ئەگەر مرۆڤ لەسەر خاکی خۆی ئازاد نەبێت و خاک و نیشتمانی نەبێت، چۆن دەتوانێ خواپەرستی بکات؟ ئازادی مرۆڤ لەوەدایە لە نیشتمانی خۆی ئازادبێت. پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت کە کافرەکان ناچاریان کرد لە مەککە بۆ مەدینە کۆچ بکات، لە خاکی خۆی دەردەچێت و ئاوڕ دەداتەوە و فرمێسک لە چاوی دێتە خوارێ، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە شوێنی لەدایک بوون لەناخی مرۆڤ دایە، بۆیە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە فەرموودەیەک دەڵێت "چاکترین ئەوەیە بەرگری لە ھاووڵاتیی و میلەت و خاکی خۆی بکات، بە مەرجێک لەسەر تاوان نەبێت" بۆیە پێویستە بزانین خۆشویستنی خاک و نیشتمان بابەتێکی ئاینییە و پێویستە پارێزگاری لێ بکەین."
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد گوتیشی "پاراستن و خۆشویستنی خاک و نیشتمان ئەرکێکی ھەمەلایەنەیە و ھۆکاریشی ھەمەلایەنە، بۆیە پێویستە لایەنی سیاسی ڕێگە نەدەن کارێکی وا بکرێت خەڵک لە خاک و نیشتمان بێزار بێت، چاککردنی دۆخی ئابووریش پێویستە تا خەڵک ژیانێکی بە کەرامەت بژیت، ئەرکی مامۆستایانی ئاینیشە بۆ خەڵک ڕوونبکەنەوە ئاین تەنیا نوێژ و ڕۆژوو نییە و پێویستە وڵاتیشیان خۆشبوێت و بەرگری لێ بکەن، کارکردن بۆ پێشخستن و پاراستنی دەستکەوتەکان دیسانەوە ئەرکێکی ئاینییە، پێویستە ئارام و لەسەرخۆش بین، ھەموو شتێک بە ڕۆژێک بەدەست نایەت، چونکە وڵاتانی پێشکەوتوو ھەموو دەستکەوتەکانیان بە ڕۆژێک بەدەست نەھێناوە، ھەمووان تووشی شەڕ و قاتیوقڕی بوونە و کاریان کردووە تاوەکو بارودۆخی خۆیان باش بکەن و بگەنە ئەوەی ئێستا ھەیانە، بۆیە پێویستە ھەوڵ بدەین دۆخی خۆمان بەرەو ئاقارێکی باشتر ببەین." 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP: ماڵی پاریس دێته‌ قەڵای ھەولێر

FRIDAY, 28 MARCH 2025 00:03:14

پاریس-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر لەپاریس گوتی، لە پاریس شەقامێک و پارکێک بەناوی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگە و ئەو دۆستایەتیەی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا ھەیە، بۆیە ئەوانیش دێن لەقەڵای ھەولێر ماڵی پاریس دروست دەکەن.

 
خێزانێن دهۆکێ بازارێن شەڤێن رەمەزانێ خورت دکەن

THURSDAY, 27 MARCH 2025 19:03:44

دھۆک-KDP.info-  رۆژێن دویماهیێ نە ژمەها رەمەزانێ، بازارێن شەڤێ ژی، ژخەلکێ پرن، ب شێوەیەکێ، دەرکەفتنا خێزانان ل شەڤان چەندین سالە بوویە نەریت.

بەڕێوەبەری بەنداوەکان: لەو شوێنانەی بەنداو ھەن بەشی خەڵک ئاو ھەیە

THURSDAY, 27 MARCH 2025 16:03:47

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی "ڕاستە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر باران باریوە، بەڵام لەم شوێنانەی بەنداو ھەیە بەشی خەڵک ئاو ھەیە و چاوەڕێین لە مانگی چواریش باران ببارێت و ئاوی زیاتر لە بەنداوەکان گلبدرێتەوە، بۆیە جارێ ناتوانین باسی وشکە ساڵی بکەین، ئەوەیان پێویستە دواتر وەزارەتی کشتوکاڵ خەمڵاندن بۆ زیانەکان بکات، ئەو کات بڕیاری خۆی بدات." 

 

وه‌زیری ناوخۆ: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون

THURSDAY, 27 MARCH 2025 13:03:16

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئازادی ڕادەبڕین و دەست ڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان. گوتیشی: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان بەدوای ئەو ڕووداوانە بکەون.

 
د. جه‌عفه‌ر گوانی بۆ KDP: خۆشه‌ویستیی نیشتمان پرسێكی خواكرده‌

THURSDAY, 27 MARCH 2025 13:03:58

هه‌ولێر-KDP.info- مامۆستایه‌كی ئایینی باوەڕی وایه‌، خۆشەویستیی نیشتیمان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە وەکو پرسێکی خواکرد لە ناخی هەموو تاکێکدا هەیە، واتە هەر تاکێك کە لە ڕووی هەست‌ و سۆز و بەرپرسیارێتییەوە ساغڵەم‌ و تەندروست بێت، وڵات‌ و نیشتیمانی خۆی خۆشدەوێت، جا ئەو نیشتیمانە چ زێدی باب ‌و باپیران ‌و شوێنی هاتنە دنیا و ڕەسەنایەتیی ماڵباتی بێت، یان ئەو شوێنەی کۆچی بۆ کردووە و لێی نیشتەجێ بووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact