ھەولێر-KDP.info- كاتێک ناوی شێخانی كوردستان دێتە هزرمانەوە، بیرمان بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، شێخ سەعیدی پیران، شێخ مەحموودی حەفید و دەیان نموونەی تر دەچێت كە سەركردایەتیی شۆڕش و بەرخودانی كوردستانیان كردووە، شێخ به‌هائه‌دین نه‌قشبه‌ندیی چه‌مپاراو، لەسەر ڕێچكەی ئەو مەزنانەی ڕابردوودا دەڵێت، ئێمه‌ی ئیمانداری ناو ڕێبازی پاكی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بنه‌مان، خۆشه‌ویستیی خوا و خاك و خه‌ڵك و هه‌ر موسڵمانێكی ڕاسته‌قینه پێویسته خۆشه‌ویستی ئه‌وانه‌ی له‌دڵدا بێت.
مامۆستا شێخ به‌هائه‌دین شێخ محیه‌دین نه‌قشبه‌ندی چه‌مپاراوی مورشیدی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی له سلێمانی، له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، باسی خۆشه‌ویستیی نیشتیمان ده‌كات و ده‌ڵێت، "له ئایینی پاكی ئیسلامدا خۆشه‌ویستیی خاكی نیشتمان و خه‌ڵك ئه‌ركێكی ئاینیی پیرۆزه، شێخ بەهائەدین مەبەستییەتی بە ئایەتی قورئانی پیرۆز كە لای موسڵمانان هیچ گومانێك هەڵناگرێت، بەڵگە بۆ داكۆكی لە خاك و نیشتیمان بهێنێتەوە و ئایەتی هەشتی سووره‌تی مومتەحینه ئاماژە پێدەكات كە خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لا یَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِینَ لَمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ وَلَمْ یُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِیَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَیْهِمْ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِطِینَ) واتە: خوا مه‌نعتان ناكات له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی كه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئێوه نه‌كرد له‌سه‌ر دینه‌كه‌تان و ده‌ریان نه‌كردن له وڵاتی خۆتان، ڕایان نه‌گواستن له‌سه‌ر دین و خاكه‌كه‌تان، دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵیان بجووڵێنه‌وه.
مامۆستا به‌هائه‌دین هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئایینی ئیسلام، ئایینی میهره‌بانییه، ئایینی خۆشه‌ویستییه، به تایبه‌تی له ناو پوخته و پالێوته‌كه‌ی كه ته‌ریقه‌تی ته‌سه‌ووفی نه‌قشبه‌ندییه كه یه‌كێك له ڕوكن و پایه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی خۆشه‌ویستییه بۆ خوا، خۆشه‌ویستییه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) خۆشه‌ویستی بۆ خاك بۆ خه‌ڵكی كوردستان و خۆشه‌ویستی بۆ خۆت و بۆ بوونه‌وه‌ره‌كان، بۆیه خۆشه‌ویستی نیشتمان واجبه له‌سه‌ر ته‌واوی موسڵمانان، چونكه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیت بۆ نیشتمان نه‌بوو به‌رگری لێ ناكه‌یت و كه به‌رگریت لێ نه‌كرد ناتوانی ئه‌ركه ئایینی و ئینسانییه‌كانت به‌ڕێوه ببه‌یت و ئه‌نجام بده‌یت.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو كە خۆشه‌ویستیی نیشتیمان، جیهانێكه له جیهانی مه‌عنه‌وی و ڕوحی، خۆشه‌ویستی نیشتیمان یه‌كێكه له سیفاته پیرۆزه‌كانی مرۆڤی كامڵ و عارف و ئه‌هلی ته‌سه‌وف و ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئه‌ولیایانی كورد بكه‌یت ده‌بینین پاشناوه‌كانیان ناوی وه‌ته‌نیانی پێوه‌یه و به نیشتیمانه‌كه‌یانه‌وه به‌ناوبانگ بوون، نموونه‌كانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا (خالیدی نه‌قشبه‌ندیی شاره‌زووری)، حه‌زره‌تی (سیراجه‌دینی ته‌وێڵه) حه‌زره‌تی (زیائه‌دین عمر بیاره‌یی) حه‌زره‌تی شێخ مه‌لا (عه‌بدولقادری چه‌مپاراوی) حه‌زره‌تی (شێخ عێزه‌دین و شێخ محیه‌دین چه‌مپاراوی) ئه‌مانه ئه‌ولیا و پیاوچاكانی عارفی كوردستان بوون كه پاشناوه‌كانیان ناوی وه‌ته‌نی پێوه‌یه، كه حه‌زره‌تی شێخ محیه‌دین و شێخ عێزه‌دینی چه‌مپاراو مورشیدانی گه‌وره‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی ده‌ڵێن، "ده‌بێ هه‌میشه سێ پیتی (خ) له ناخماندا چه‌كه‌ره بكات، یه‌كه‌میان خۆشویستی خوا، دووهه‌میان خۆشه‌ویستی خاك و سێهه‌میان خۆشه‌ویستی خه‌ڵك"، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا له مه‌کكه به ناچاری هیجره‌تی كرد، كاتی ڕۆیشتنی ئاوڕی دایه‌وه و وتی "ئه‌ی خاكی پیرۆزی نیشتیمان شاری مه‌ككه‌ی ئازیز، زۆرم خۆشده‌وێی به‌ڵام قه‌ومه‌كه‌م ناچاریان كردم به‌جێت بهێڵم" و دوعا ده‌كات ده‌ڵێ "خوایه خۆشه‌ویستی مه‌دینه بخه‌ره دڵمانه‌وه وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك كه بۆ مه‌کكه‌ی نیشتمانی خۆم هه‌مه كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له بوغاریدا هاتووه به ژماره 994".
شێخ به‌هائه‌دین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا گوتی، "مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خۆشه‌ویستییه بۆ خوا، بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری خوا و مانگی ڕەمه‌زان مانگی خۆشه‌ویستییه بۆ خاكی كوردستان، چونكه له ڕەمه‌زاندا هاتووچۆی مزگه‌وت زۆر ده‌كرێ، ئه‌و مزگه‌وته‌ی خۆشتده‌وێ له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان دروست كراوه كه تۆ ده‌رفه‌تت هه‌یه عیباده‌تی تێدا بكه‌یت، بۆیه مرۆڤی فیتره‌ت پاك وڵاتی خۆی خۆشده‌وێت، بۆیه له‌سه‌رمانه ئه‌م خاكه‌مان خۆش بوێت ئه‌م خاكه خوای مه‌زن پێی داوین و خێری هیچ كه‌س نییه، وه‌ك چۆن خاكی به گه‌لانیتریش به‌خشیووه، نیشتیمان ئه‌و خاكه‌یه كه له سه‌ری ده‌ژین و پاش مه‌رگیش ده‌چینه‌وه باوه‌شی ئه‌و نیشتیمانه و له عاله‌می به‌رزه‌خیش له ناو گۆڕه‌كانمان تێیداین و باو و باپیرانیشمان له‌و خاكه‌دا نێژراون.
سەڵاح جەلال