Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 10:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەکبەر حەیدەر خان: خانەقین بەخوێنی یەکەم شەهیدی لیژنەی ناوچەی پارتی ئازادکرا
| KDP.info


خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین دەڵێت، ٣٤ ساڵ بەر لەئێستا و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ خانەقین لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری خانەقین ئازادکرا و یەکەم شەهیدی ڕاپەڕینی خانەقینیش پێشمەرگەی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بوو، هەر بەو بۆنەیەوە شەوی ڕابردوو لە خانەقین گەورەترین ئاڵای کوردستان لە سەنتەری شاری خانەقین لە لایەن خەڵکەوە بەرزکرایەوە.

ئەکبەر حەیدەر خان، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ١١/٣/١٩٩١دا ئەو ڕۆژە پرشنگدارە بوو، خانەقین لە سەر دەستی پێشمەرگە و جەماوەر و نیشتیمان پەروەری خانەقین ئازادکرا و یەکەم پێشمەرگە و مەفرەزە چوونە ناو خانەقین لە ڕاپەڕین پێشمەرگەکانی لیژنەی ناوچەی پارتی لە خانەقین بوون و یەکەم شەهیدیش بە خوێنی ئاڵی خانەقین شەهیدکرا ئەویش شەهید مەدحەت مەجید بوو، کە پێشمەرگە شاخی لیژنەی ناوچەی خانەقین بوو، کە لە دەروازەی شار شەهید کرا.

ئەکبەر حەیدەر خان گوتیشی، ئێمە وەکو لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ئەو ڕۆژە لە هەموو خەڵکی کوردستان و خانەقین و دەوروبەری پیرۆز دەکەین لە هەموو کوردێکی دڵسۆز، جگە لەوەی ١١/٣ ڕۆژی ڕاپەڕینی خانەقینە، ڕۆژی ڕاپەڕینی پایتەختی کوردستانە، ئەوەش لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەین، کە هاوکاتە بە یادی ڕێککەوتنی ١١ی ئادار کە لەسەر دەستی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد ئیمزا کرا و بۆیەکەم جار دەوڵەتی عێراق بە فەرمیی دانی بەوەنا مافی کورد بدرێت، ئێمە ئەو یادەش پیرۆز دەکەین، بۆیە سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای کورد و کوردستان دادەنوێنین.

حەیدەر خان ڕوونیشی کردەوە، ئێمە ئەو ڕۆژە پرشنگدارەمان زیندوو کردۆتەوە و لە بارەگای لق ئامادەین و پەیامی خۆمان گەیاندووە و لافیتە و دروشمی ڕاپەڕین لە ناو شار و جەماوەری کوردپەروەری خانەقین بڵاوکراونەتەوە،  شەوی ڕابردوویش گەورەترین ئاڵای کوردستان لە ناو سەنتەری شار بە بۆنەی ڕاپەڕینی خانەقین بەرزکرایەوە.

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بۆ یانەی دهۆک و زاخۆ: هیوای من سەرکەوتنی ئێوەیە

SUNDAY, 13 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەر دوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات، بە بۆنەی ئەوەی هەردوو یانەکە گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عێراق.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact