هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەى یادی ڕێككەوتنامەى 11ى ئازاره‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، "ئه‌مڕۆ یادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ ده‌كه‌ینه‌وه كه به ڕابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان."
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه:
ئه‌مڕۆ یادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ ده‌كه‌ینه‌وه كه به ڕابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی داننان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانیدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، به شێوه‌یه‌ك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات. له‌م یاده شكۆداره‌دا، به ڕێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نیشتماندا گیانیان به‌خشی. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، ده‌كه‌ین.
ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ى ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه و به بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات. وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نیا له ڕێگه‌ی دیموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت.
یه‌كڕیزی و ته‌بایى، گه‌ره‌نتیی ڕاسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان. بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه. داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تیایدا باڵاده‌ست بێت.
هه‌ر شكۆدار بێت یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار،
دروود بۆ گیانی پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
١١ی ئاداری ٢٠٢٥