Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 16:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەت بۆ KDP باسی پڕۆژەی ڕووناکی و نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆسەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و نرخەکەشی بەو شێوەیە نیە لە ھەندێک میدیا باس دەکرێت و تا کۆتایی ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری.

فارس میرخان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی ڕووناکی لە ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ئاواتەکانی سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتی کارەبا، هاوکات پڕۆسەکەش زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەپێی پلان و بەرنامەی حکوومەت ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری، بۆیە ئەوەی باس لە گرانی نرخی ئەو کارەبایە دەکات ڕاست نییە، چونکە چەند حاڵەتێک باسکران كە خۆمان بە دواداچوونمان بۆ کردن.

ناوبراو باس لە حاڵەتەکان دەکات و دەڵێت، یەک دوو کەسی بەتەمەن باسیان لەوەکرد ٥٠٠ ھەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە، دیار بوو لەوکاتەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ھەبووە کارەبای باشیشی بەکارھێنابوو ئەوەندەی بۆ ھاتبووە و یەکێکی دیکەش دووکاندارێک بوو باسی لەوەکرد پارەیەکی زۆری بۆ ھاتۆتەوە دیاربوو دووکانەکەی ئامێرێکی زۆری کارەبایی دانابوو، بۆیە بەپێی بەکارھێنانی کارەبا پارەیان بۆ دەگەڕێتەوە مانگانە.

فارس میرخان باس لەوەش دەکات، نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لەگەڵ ئەو کارەبایەی ئێستا ھەیە تۆزێک جیاوازی ھەیە، چونکە پێشتر و ئێستاش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێدانی کرێی کارەبا پاڵپشتی ھاووڵاتیان دەکات، کە لەسەر حکوومەت بە ١٥٦ دینارە بۆ ھەر کیلۆ واتێک، واتا حکوومەت تەنھا ١٨ دیناری وەردەگرت و ئەوەی دیکە حکوومەت دەیدا، ئێستاش کە بۆتە ٢٤ کاتژمێری کارەبا ناگاتە ئەو نرخەی حکوومەت خۆی بەرھەمی دەھێنێت، بۆیە لەو پڕۆژەش حکوومەت خۆی پاڵپشتی دەکات.

هاوکات میرخان نموونەیەک باس دەکات و دەڵێ، ئەگەر خێزانێک ئێستا کارەبای مۆلیدە چوار ئەمپێر بەکار بێنێت دەگاتە نزیکەی ٧٠ ھەزار دینار ئێستا بەو پارەیە ٢٤ کاتژمێر کارەبای بەردەوامت دەبێت و دەتوانی ھەموو ئامێرەکانی کارەباییش پێبکەی و ئەگەر کەمتریش بێت کەمترت بۆ دێتەوە، بۆیە ئێستا پڕۆسەکە لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و سۆران و سەنتەری شارەکان دەستیپێکردووە و تاوەکو ٢٠٢٦ ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact