Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 01:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی بە بۆنەی(34)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(34)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان 

ئەمڕۆ یادێکی پڕشکۆیە لە مێژووی سەرفرازی و سەرەوەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، (34) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ جەماوەری کۆڵنەدەری كوردستان وەک گڕکان بەڕووی جەور و ستەم و سەرکوتکاریی تەقیەوە و لاپەڕەیەکی دیکەی نوێی تێکۆشانی خۆی نووسیەوە.

دیرۆکی درێژخایەنی خەباتی گەلە خۆڕاگرەکەمان بە هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکانیەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانمان و بەدیهێنانی مافە زەوتکراو  و  پێشێلکراوەکانمان، هەمیشە مایەی شانازی بووە بۆ نەتەوە و بزووتنەوەی سیاسی و نەوە یەک لەدوای یەکەکان.

مێژووی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بە قوربانیدان و هەڵوێست و ئیرادەی ڕۆڵە وەفادار و بەئەمەک و دڵسۆزەکان نەخشێنراوە، ئەو هێزە لە بن نەهاتووەی هەمیشە قەڵغان و سپەری بەردەم ستەم و زۆرداری و سەرکوتکردن بوون، لەو ڕوانگەیەشەوە سەلماندیان کە هێزی گەل هاوشان لەگەڵ هێزى پێشمەرگە، هێزی ڕاستەقینەی شۆڕش و بەرخودان و ڕاپەڕینە و چۆک دانادا. 

یەکێک لەو ئەڵقە هەرە چارەنووسسازانەی تێکۆشان و بەردەوامبوونی خەباتی نەپساوەمان، ژیلەمۆی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی (5ی ئاداری 1991) بوو کە بەهیمەت و بەشداریی جەماوەری دڵسۆز و خەڵكی تێكۆشەر و لەخۆبردوو و بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، هەڵگیرسا. 

زنجیرەی بەرخودان و ڕاپەڕین، وەک پەیامێکی ڕەوا و هەقیانەی گەلەکەمان و پێویستییەکی قۆناغەکە هاتەئاراوە، هەوێن و هەنگاوێکی مەزن و هیوابەخش بوو بۆ بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی لەساڵی(١٩٩٢)دا کە خۆی لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا بینیەوە و بووە بەرجەستەکاری ڕاستەقینەی خواست و ویستی جەماوەری ڕاپەڕیوی كوردستان.  

ڕێگای بە دامەزراوەییکردن و بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە ڕێگایەکی ئاسان نەبوو، بەڵکو تا بە ئەمڕۆش دەگات کۆمەڵێک کێشە و گیروگرفت و قەیران لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی هەرێم و دەرەوە بەرەوڕووی ئەو قەوارە سیاسییەی هەرێم دەبنەوە، هەر لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە تاکو هەوڵە نەزۆكەكانی بنکۆڵکردن و لاوازکردنی، بەڵام بە باوەڕی پتەو و خۆڕاگریی و دڵسۆزیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و هێزە سیاسییە نیشتیمانییەكانی و بە ڕەنج و قوربانی پێشمەرگە قارەمانەكان، شوورەیەکی پۆڵاینی كوردستان، وڵاتمان هەمیشە ئارام و ئاوەدان و پارێزراو و  سەقامگیر ماوەتەوە و دەمێنێتەوە، سەرەڕای هەموو فشار و پیلانەكان.  

هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

لەم یادە شکۆمەندەدا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە و لەسەر هەمان پرەنسیپ و پەیامی ڕاست و دروستی پارتەکەمان جەخت لەسەر رێکخستنی نێو ماڵی کوردستان دەکەینەوە بەجۆرێک بە هەموو لایەکمان لەسەر پرسە ستراتیژییەكانی كوردستان، لە داكۆكیكردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەكانمان لە خاكەكه‌مان لە دەستكەوت و قەوارە نیشتیمانییەكەمان، هاوئاراستە و هاوگوتار بین و هەموو هەوڵێكی ڕژد و دڵسۆزانە بدەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و هەموولایەكمان بەرپرسانە بەرژەوەندیی گشتیی خەڵكی كوردستان ڕەچاو بکەین و ئەرکی لەپێشینەمان پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان و ئەم قەوارەیە و دەستکەوتەکانمان بێت.

كوردستانیانی هێژا

لە سەروبەندی یادی ڕاپەڕیندا، هەلومەرجی سیاسیى ناوچەکە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی لە قۆناغێکی هەستیار و گرنگ دایە، گۆڕانکاری دیار و بەرچاو روویانداوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لەسەر ئاستی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لەلایەک جەخت لەسەر سەقامگیریی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان بکەین، لە لایەکیتر بە هەموو شێوەیەک کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتى فیدراڵ بکەین، کە مافی خەڵكی كوردستان و قەوارەی دەستووریی هەرێم و ماف و موستەحەقاتەکانی و چەندین پرسی دیکەن، کە بە پێی دەستوور و یاسا فیدڕاڵییەکان دانیان پیانراوە، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە زیاتر پێویستمان بە هاوئاهەنگی و یەكدەستییە لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و بەردەوامی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەغدای پایتەختی فیدراڵی بەرەو چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی گیروگرفتەکان تاکوو جارێکی دیکە کێشە و قەیرانەکان دووبارە نەبنەوە.

بەم بۆنەیەوە و لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە بە دڵنیاییەوە بەڵێن دەدەین و پێدادەگرین لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و بەردەوامبوون لەسەر کارنامە و ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان بۆ داکۆکیکردن لە بنەماکانی دیموکراسیەت و فیدرالی و فرەیی  سیاسی، هەروەها خزمەتگەیاندن و دابینکردنی مافەکانی خەڵک و چاکترکردنی باری ئابووری و هەلومەرجی بژێوی ڕۆژانەیان. 

لە یادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی كوردستاندا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد دادەنوێنین. 

دروود بۆ شەهیدانی راپەڕینە شکۆدارەکەی ئاداری 1991.

سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد و کوردستان.

هەر شەکاوە و شکۆدارو بێت (34)یەمین ساڵیادی راپەڕین..

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

5ی ئاداری 2025

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact