Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 18 FEB 2026 23:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووه‌وه‌
| KDP.info


میونشن-KDP.info- هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەڵمانیا و چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبه‌شیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها سەبارەت بە دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌کانی به‌تایبه‌تی و پێشهاتەکانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ سووریا و به‌شداری و هاوبه‌شیی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی داهاتووی سووریادا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ پاراستنی پێگه‌ و مافه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌واوی پێکهاته‌کان له‌ سووریا کرده‌وه‌.




دوایین هەواڵەکان

د. ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئوردن کرد

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 21:02:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی ئوردن کرد، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن کرا، ھاوکات کونسوڵی ئوردن رۆڵی جەنابی سەرۆک لە سەقامگیری ناوچەکە بە رۆڵێکی گەورەو باڵا ناوبرد.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا كۆبووەوە

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 20:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا ھاریس ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌وه‌

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 16:02:19

ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 14:02:43

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جوشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

 
مەسروور بارزانی: ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە هەمیشە قەڵای بەرگری بووە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان

WEDNESDAY, 18 FEBRUARY 2026 12:02:42

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنیان، بەڕێز مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact