Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 28 MAR 2025 09:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌فته‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ له‌ دیپلۆماسیه‌تی كوردستاندا
| KDP.info


د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی

هه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌فته‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ و چالاكی بوو بۆ دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ك به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌ی میونشن، و له‌لایه‌كی دیكه‌ به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لوتكه‌ی حكوومەته‌كان له‌ دوبه‌ی، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ هه‌ردوو كه‌سایه‌تی له‌ ئاستی باڵای وڵاتان پێشوازیان لێكرا و چاویان به‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان كه‌وت، له‌ ڕووی پڕۆتۆكۆڵییه‌وه‌ دانانی ئاڵای كوردستان و شوێنی دانیشتن و شێوازی پێشوازییه‌كه‌ له‌ ئاستی لوتكه‌ی دیپلۆماسی بوو، له‌كۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزانه‌ی جیهان، هه‌بوونی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی بێ ده‌وڵه‌ت و به‌و شێوه‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵی ده‌رخه‌ری دوو شته‌.

یه‌كه‌م: سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ و شاره‌زایانه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ كوردستان کراوه‌.

دووه‌م: كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك: مافی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی دیموكراتی هه‌بووه‌، جیا له‌وه‌ش ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ ده‌رفه‌تی گرنگی ڕێككه‌وتنی دوو قۆڵی و لێکگه‌یشتن ده‌ره‌خسێنێت، نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی پێشووتری حكوومه‌ت و سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، له‌وپه‌ری لوتكه‌ی دیپلۆماسیه‌ت و ناساندنی كوردستان به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی بۆ كوردستان ڕه‌خساندووه‌ له‌و كۆنگرانه‌ كه‌ قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان ببێته‌ لایه‌نی گرنگی بزاڤی دیپلۆماسیه‌تی جیهان و سه‌ركه‌وتوویش بووه‌ له‌و بواره‌وه‌، بۆیه‌ به‌شداریان له‌ كۆنگره‌كانی: وه‌ك میونشنی تایبەت بە ئاسایش، داڤۆسی تایبەت بە ئابووری، کۆنگرەکانی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی دیکەی نێودەوڵەتی، هه‌م كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه‌ هه‌م توانیویه‌تی دیپلۆماسه‌تی كوردستان به‌هێزتر بكات.

ئه‌وه‌شی زۆر گرنگه‌ كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پرس به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی گرنگ كه‌ ئێستا ویست و خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌، له‌وانه‌ پرسی سووریای دوای نه‌مانی ئه‌سه‌د، كه‌ ده‌بینین كوردستان چ ڕۆڵێكی باش ده‌گێرێت له‌ ئاینده‌ی سووریا به‌تایبه‌ت ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ عێراق كه‌ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانیش له‌و باره‌وه‌ زۆر گرنگ بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ دیداری (ئیمانوێل ماكرۆن و تره‌مپیش)له‌ فه‌ره‌نسا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنترین كڵێسا، ئه‌مه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، و مه‌ترسی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانی كۆچ و ئاسایشی وزه‌ و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، كه‌ هه‌موویان پاكێجێكن و نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ داڕشتنی ئه‌م سیاسه‌ته‌.

له‌هه‌مان كاتدا به‌شداری به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، له‌  لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە لە ساڵی 2013ـەوە ساڵانە لە دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بەڕێوەدەچێت و سەرکردەکانی حکوومەت لە سەرانسەری جیهان و سەرکردەکانی کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەزا و پسپۆڕ کۆدەکاتەوە زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شداری ئه‌و لوتكه‌یه‌ ده‌كات، ناوه‌ڕۆكی لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان، یه‌كنانگیریه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پرسی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و بابه‌تی وزه‌ و په‌روه‌رده‌ و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و تیشک دەخرێتە سەر ئەزموونی سەرکەوتوو لە وڵاتە جۆراوجیاکانی جیهان لە بوارەکانی سیاسەتی گشتی، تەکنەلۆژیا و بەڕێوەبردنی حکوومەت.

به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م لوتكه‌یه‌ گرنگی زۆری هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێنێت به‌و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ ده‌درێت بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایشی ئابوور و سیاسی و خۆگونجان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان، و بانگێشتكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوزارشته‌ به‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ ئاشتی ناوچه‌كه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری سیاسی، جیا له‌وه‌ش سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران و سه‌ركرده‌كانی جیهان بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌وره‌ی ژێرخانی ئابووری بۆ كوردستان بكرێته‌وه‌ و ده‌رچه‌ی وزه‌ و چوونی نه‌وتی كوردستان بۆ داهاتووی ناوچه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌زمونی كوردستان له‌ حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می بانكی بۆ جیهان بخاته‌ڕوو و وێنای گه‌وره‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان نیشان بدات.

شتێك كه‌ گرنگه‌ بخرێته‌ڕوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جوگرافیای كوردستان به‌و هه‌موو گرفت و ئاڵنگاریانه‌ی هه‌یه‌، له‌م كاته‌دا به‌شداری له‌ لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان له‌ دوبه‌ی ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی دیالۆگی جیاجیا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ و ده‌رفه‌تی گرنگ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌ چ له‌ ئاستی هه‌رێمایه‌تی یان نێوده‌وڵه‌تی.




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP: ماڵی پاریس دێته‌ قەڵای ھەولێر

FRIDAY, 28 MARCH 2025 00:03:14

پاریس-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر لەپاریس گوتی، لە پاریس شەقامێک و پارکێک بەناوی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگە و ئەو دۆستایەتیەی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا ھەیە، بۆیە ئەوانیش دێن لەقەڵای ھەولێر ماڵی پاریس دروست دەکەن.

 
خێزانێن دهۆکێ بازارێن شەڤێن رەمەزانێ خورت دکەن

THURSDAY, 27 MARCH 2025 19:03:44

دھۆک-KDP.info-  رۆژێن دویماهیێ نە ژمەها رەمەزانێ، بازارێن شەڤێ ژی، ژخەلکێ پرن، ب شێوەیەکێ، دەرکەفتنا خێزانان ل شەڤان چەندین سالە بوویە نەریت.

بەڕێوەبەری بەنداوەکان: لەو شوێنانەی بەنداو ھەن بەشی خەڵک ئاو ھەیە

THURSDAY, 27 MARCH 2025 16:03:47

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی "ڕاستە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر باران باریوە، بەڵام لەم شوێنانەی بەنداو ھەیە بەشی خەڵک ئاو ھەیە و چاوەڕێین لە مانگی چواریش باران ببارێت و ئاوی زیاتر لە بەنداوەکان گلبدرێتەوە، بۆیە جارێ ناتوانین باسی وشکە ساڵی بکەین، ئەوەیان پێویستە دواتر وەزارەتی کشتوکاڵ خەمڵاندن بۆ زیانەکان بکات، ئەو کات بڕیاری خۆی بدات." 

 

وه‌زیری ناوخۆ: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون

THURSDAY, 27 MARCH 2025 13:03:16

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئازادی ڕادەبڕین و دەست ڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان. گوتیشی: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان بەدوای ئەو ڕووداوانە بکەون.

 
د. جه‌عفه‌ر گوانی بۆ KDP: خۆشه‌ویستیی نیشتمان پرسێكی خواكرده‌

THURSDAY, 27 MARCH 2025 13:03:58

هه‌ولێر-KDP.info- مامۆستایه‌كی ئایینی باوەڕی وایه‌، خۆشەویستیی نیشتیمان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە وەکو پرسێکی خواکرد لە ناخی هەموو تاکێکدا هەیە، واتە هەر تاکێك کە لە ڕووی هەست‌ و سۆز و بەرپرسیارێتییەوە ساغڵەم‌ و تەندروست بێت، وڵات‌ و نیشتیمانی خۆی خۆشدەوێت، جا ئەو نیشتیمانە چ زێدی باب ‌و باپیران ‌و شوێنی هاتنە دنیا و ڕەسەنایەتیی ماڵباتی بێت، یان ئەو شوێنەی کۆچی بۆ کردووە و لێی نیشتەجێ بووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact