هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر زیادی كردووه و ده‌شڵێ، له 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ساڵانه له رۆژی 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو له رۆژی 14ی مانگی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، کە تا كۆتایی ئه‌مساڵ 30 تا 50 هه‌زار نه‌مام ده‌چێندرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر گوتیشی، ئه‌و نه‌مامانه‌ی له هه‌ولێر ده‌چێندرێن، به‌رهه‌می نه‌مامگه‌كانی خۆمانن و دوای به‌رهه‌مهێنان ده‌ست به چاندنیان ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، به‌هۆی چاندنی نه‌مام و دروستكردنی پاركه‌وه رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ناو شاری هه‌ولێر زیادی كردووه، ساڵانی رابردوو رێژه‌ی سه‌وزایی 17% بوو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر گه‌یشتووەته 20% و كاریش بۆ زیادكردنی رێژه‌كه دەکەین.
قائید میرۆ