Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 25 JAN 2026 00:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبازی بارزانی و فەلسەفەی کۆمەڵگەیەکی کوردستانیی کراوە
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

ڕاستە هەموو کۆمەڵگەیەك فەلسەفەیەكی خۆی هەیە و کۆمەڵگەی مۆدێرنی كوردستانیش خاوەنی فەلسەفەیەکی سیاسی سەربەخۆی خۆیەتی و پەیڕەوی دەکات لە پێناو بونیادنانی دامەزراوەیەكی تۆکمە، کە بڕوای بە فەزای دیموکراسی گشتی و فەرهەنگی ڕۆشنبیری گشتی. ئەو فەزایەی، کە دەتوانێ سەربەخۆیی ویست و ئازادی بەهێز بکات، بە سوود وەرگرتن لە مەعریفەی دیموکراسی ڕیشەیی بە مەبەستی دەستبەرکردنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی ئازاد. کۆمەڵگەیەك تێیدا دەرفەت هەبێت بۆ ئازادی و دیموکراسی تاوەکوو یەك بگرن و ڕابۆنێکی هزری و ڕۆشنبیری ئایندەیی درووست بکەن، کە پشت بە عەقڵ و ئەزموون ببەستێت و هاوەڵی پڕۆژەی شارستانییەت بکات، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و زامنکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی. 

لێرەدا ناکرێ کۆمەڵگەی كوردستانی گرینگی بە تۆمەتەکانی تەوژمی دەمارگیرە باوەکان و  نانیشتمانییەکان بدات، کە سەرەڕای لادانیان لە کوردبوون و پەراوێزبوونیان لە گۆشەنیگای مێژووە بەربەست بۆ پێشکەوتن و نوێگەرایی درووست دەکەن. 

سەرۆك بارزانی وەکوو مەرجەع ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێ لە برەودان بە یەکگرتوویی نەتەوەیی و هاندەر و ئیلهام بەخشێکی ئەرێنییە بۆ چینێکی فراوانی گەلی کوردستان.  

ڕێبازی بارزانی نەمر فەرهەنگی کۆمەڵگەی کراوە و باوەڕهەبوون بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی کرد بە بنەمایەکی فەلسەفی و سەرەکی پەروەردەی هزری لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی، تا بتوانێ هەڵگری هزری هاوچەرخ و باوەڕی تەواو بێت بە ئایندەسازی.  

ڕێبازی بارزانی ڕوحی نەتەوەیی بە بەهایەکی ئەخلاقی بەرز دادەنێ، کە لەسەرەتای خەباتی ڕزرگاریخوازییەوە هەتا بەدەستهێنانی سەرجەم مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بەردەوامی دەبێت. ئەمەش لە خۆشەویستی بارزانی نەمر بووە بۆ خاکی کوردستان. 

هەر بۆیە ئەمڕۆ نیشتمانپەروەران ئیرەییەکی لەڕادەبەدەریان هەیە بۆ زێدی خۆیان و پەرۆشن بۆ بەرەوپێشجوونی و ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی نیشتمان لە هەر داگیرکارییەك و لە هەر دەستدرێژکردنێکی دوژمنکارانە. 

کارل پۆپەر، فەیلەسوفی ناوداری نەمساوی-بەریتانی لە شاکارێکی پڕبایەخی بەناونیشانی "کۆمەڵگای کراوە و دوژمنەکانی" ڕەخنەیەکی قووڵ لە هەموو بەرهەڵستکارانی کۆن و نوێی دیموکراسی دەگرێت، ئەو پێی وایە ئازادی ڕەها ئازادی لەناو دەبات و داکۆکیکارانی ئازادی تەواو، ئەگەر مەبەستیشیان ڕاستگۆیانە بێت، لە ڕاستیدا دوژمنی ئازادیین. 

لەم سەردەمەدا، کە سەردەمی پەخش و کارکردنە بە خێرایی تیشك و بیرکردنەوە کۆمەڵگەی کوردستانی نایەوێت جبەخانەی خەباتی هاوچەرخی لەو چەکە ڕۆشنبیریانەی، کە هەموو مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو بەکاری هێناوە بۆ دروستکردنی شارستانیەت و سەرهەڵدانی ڕۆشنگەری لەسەر ئەم هەسارەیەی، کە لەسەری دەژین. 

ئەوەی باوە شارستانیەتەکان پڕن لە میتافۆر و گێڕانەوە، کە لە ئەنجامی بەریەککەوتنی نێوانیان دەوڵەمەند دەبن.  

ئەمڕۆ فەلسەفە وەکوو هونەری لێهاتوویی لە دەربڕین و درووست بیرکردنەوە سەرەڕای دەمارگیری و خوێنگەرمی یەکە و جیهانییە، خزمەتی مرۆڤ دەکات و باوەڕی بە دابەشکردنی ستوونی نەتەوەکان و شارستانییەتەکان نییە. 

بیرکردنەوەی فەلەسەفی مافێکی مرۆییە و هیچ پەیوەندی بە هێڵەکانی درێژی و پانی و بابەتی ڕەگەز و ئایین و ڕەنگەوە نییە. عەقڵانیەت دیارییەکی زگماکی نییە کە تایبەت بە گەلێک بێت و بۆ گەلێکی تر ڕەوا نەبێت، عەقڵانییەت خوویەکی بەدەستهاتووە و  هەموو گەلێک لە ڕێگەی پەروەردە و پراکتیزەکردن و تێڕامانی فەلسەفییەوە دەتوانێت هەیبێت، چونکە پەروەردە و تێڕامانی فەلسەفی فاکتەری سەرەکی و هاوکارن بۆ دەستەبەرکردنی ئەم خووە عەقڵییە.

ئەو ڕۆشنبیرییەی، کە پشت بە بیرکردنەوەی ئامادەکراو و چوارچێوەی هزری چەقبەستوو دەبەستێت، دەبێتە مەترسییەکی کوشندە بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی. 

چونکە ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بەرەو تەسلیمبوون پەلکێشمان دەکەن، بێ ئەوەی دەرفەتمان پێ بدەن، لە مانا و گریمانەکان بکۆڵێنەوە. 

بیرکردنەوەی سیستماتیک و پابەندبوون بە یاساکانی میتۆدی تەکنیکی بیرکاری و ڕەخنەی بێ مەرج لە توێژینەوە و خوێندندا زۆر پێویستن بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی، لەبەر ئەوەی بە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری فەلسەفی دەتوانرێت کۆمەڵگە بە ڕۆحی وردبینی و دیاریکردن و جدییەت و خۆ ڕەهاکردن لە فشارەکانی ڕابردوو تێر بکرێت، تا بگەین بە هۆشیارییەکی ڕاست و ڕەوا و بەردەوام بین لەسەر دیالۆگی هزری بەرهەمدار و کۆکردنەوەی زانیاری دروست سەبارەت بە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و سیستەمە سیاسییەکان. 

کۆمەڵگەی کوردستانی ئەگەر زاڵبێت بەسەر کۆسپەکانی بەردەمی، کە بەردەوام ئالنگاری بۆ درووست دەکەن، دەتوانێ بە دەستەبەرکردنی ئازاد و سەربەخۆیی ئامانجەکانی وێنا بکات و خودی خۆی دابهێنێ و خاوەنی بەها و چەمک و هێز و دامەزراوەی خۆی بێت و ئەو میکانیزمانە دەستەبەر بکات، کە دەرفەتی پێ دەدەن، خواستەکانی لەسەر ئاستی هەرێمی بهێنێتە دی و پانتایی مانۆڤری سیاسی فراوانتر و مافە ڕەواکانی زامن بکات.  

ئێمە ئەوەش دەزانین، کەوا قۆناغی دواکەوتن بیرکردنەوە بەرهەم ناهێنێت و واقیع و ئایندە دروست ناکات و مرۆڤیش بە جل و بەرگی هاووڵاتی لەدایک نەبووە، بەڵکو لەسەر هاوڵاتیبوون پەروەردە دەکرێ. دیارە باشترین وڵاتیش ئەو وڵاتەیە کە وەکوو هەرێمی کوردستان مرۆڤ تێیدا ژیان بە تەبایی بەسەر دەبات و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەشێکی دانەبڕاوە لە فەرهەنگ و فەلسەفەکەی. 

گەلی کوردستان مەبەستیە ببێت بە ئەکتەرێکی بەهێز و ڕۆڵ بگێڕێ  لە بونیادنانی شارستانییەت و درووستکردنی مەعریفە و نوێگەرایی و پێشکەوتن، تا هاوکاری کۆمەڵگە و گەلانی تر بێت لە داڕشتنی ئایندەیەکی باشتر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

 

دکتۆرا لە فەلسەفە، زانکۆی هایدلبێرگ، ئەڵمانیا

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 22:01:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

 
نوێنەری حکوومەت لە ئیتاڵیا: ڤاتیکان خوازیارە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی ھەرێم، لە عێراقدا جێگیر بکرێت

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:35

​ئیتاڵیا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ پاپای ڤاتیکان ستایشی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیاش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەپێناو پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی شەڕ دووپات کردووەتەوە.

 
"داڤۆس بۆ پێگەی ھەرێم، گۆڕینی دەرفەتە بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی"

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:51

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەشداریی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس ٢٠٢٦ هەوڵێکی ستراتیژییە بۆ پێشاندانی توانای ئابووری، وزە و کەرتی تایبەت و گۆڕینی دەرفەتەکان بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی.

 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 97 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:46

ھەولێر-KDP. info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، لێژنەیەکی باڵا و هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگییەکی چڕ و ورد لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی لیبیا، دوای کارکردنێکی زۆر و بەدواداچوونی ورد، سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی کاروانێکی دیکەی کۆچبەران.

 
ئیڤان جانێ بۆ KDP: سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دوو نوێنەری ئاشتیی جیهانن

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 13:01:50

سۆران-KDP.info- سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاشووری دیانا ڕایدەگەیەنێت، دیداری سەرۆک بارزانی و قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لەم کاتە هەستیارەدا، پەیامێکی بەهێزی ئاشتییە بۆ ناوچەکە و جیهان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact