Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 06:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەممەد خوڕشید بۆ KDP: ھەموو بارەگاکانی پارتی لە سنووری کەرکووک دەکرێنەوە
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی ئاشکرای دەکات، ھەموو بارەگاکانی پارتی لە سنووری کەرکووک دەکرێنەوە، ھاوکات ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک.

د. محەممەد خوڕشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بەشێکی زۆری بارەگاکانی پارتی لە سنووری کەرکووک کراونەتەوە، ھاوکات ئەو بارەگایانەی تا ئێستا نەکراوەتەوە ئەوانیش دەکرێنەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بارەگای خورماتوو کرایەوە ئەوانەی ماون ئەوانیش دەکرێنەوە.

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "لقی ٣ی کەرکووک بارەگای کراوەتەوە لەگەڵ ژمارەیەک لیژنەی ناوچە، ھەندێک ناوچە ماوە و لەناو بارەگای لق بارەگایان ھەیە ئەوانیش دەبنە خاوەن بارەگای خۆیان، لە قەزای داقووقیش بارەگای پارتی دەکرێتەوە.

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، لەبارەی کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنیش گوتی، "ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک لە شاری کەرکووک، پێشبینی دەکەین مانگی داھاتوو بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیان بکرێتەوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact