Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 09:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆمەڵکوژیی یەکی شوبات فکر و میکانیزم
| KDP.info


فازڵ میرانی

زۆرن ئەو ڕووداوانەی بۆ سۆراخ و پشکنینیان مەرج نییە چاوەڕێی ساڵیادیان بکەین، لەوانە تەقینەوەکانی شوباتی 2004 لە ھەولێر، کە ئامانجیان بنکەی حیزبەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. دوو تەقینەوەی بەدوای یەکدا کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێ کەوتەوە، ڕووداوەکان لە کاتێکدا ڕوویاندا کە ساڵێک تەواو نەبووبوو بەسەر ڕووخانی ڕژێمی پێشووتردا و لە ناوچەیەکی زۆر ئارام و سەقامگیر، واتا کوردستانی عێراق، لە ھەولێری پایتەخت، لە ڕێوڕەسمێکی حیزبی کۆمەڵایەتی لە کاتی جەژندا، ڕوویان دا.

فکری کوشتن کۆنە و ئامرازەکانی جۆراوجۆرن و لە چۆنیەتیی گەیشتن بە ئامانج بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەسوڕێتەوە. زۆر لە دەسەڵاتداران و ڕێکخراوەکان و تاکەکەسانیش ڕێگەی کوشتن و تیرۆریان گرتووەتەبەر، بێ ئەوەی گرنگی بە بەربەستی ئەخلاقی بدەن کە ڕێگر بێت لە ناوچوونی لۆژیکی توندوتیژی، بەتایبەتی کاتێک تاوانەکە کەسانی بێتاوان دەگرێتەوە. لێرەدا ھەوڵدانی بەراوردکردن و پاساودان بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەک تاوانێکی مەحکوومکراوە، چونکە ڕێگەدانە بە قوربانیدانی کەسانی تر، چ بە تاک یان بە کۆمەڵ، شکاندنی بەندی شەرع و یاسایە، کە پارێزەری ئاسایشی مرۆڤن. تەنانەت ئامادەکردنی عەقڵی تاکێک بۆ دروستکردنی وەها کارێک تاوانێکی گەورەیە، تەنانەت ڕەخساندنی ژینگەیەکی وەهاش پرسێکە پێویستی بە پێداچوونەوە و ڕێوشوێن گرتنەبەر و ھەنگاوەکانی وشککردنەوەی ئەم بوارە ھەیە.

دەقی شەرعی

تاوانێکی تر، لێکدانەوەی دەقێکی پیرۆزە و بەرزکردنەوەی بۆچوونێکی سیاسی و بزووتنەوەییە بۆ ئەوەی شوێنی دەقی شەرعی بگرێتەوە. دینی حەنیف و سوننەتی پاکی پێغەمبەر پایەیەکی بەرزتر و مانایەکی بەرزتریان ھەیە لەوەی بە ڕەوا بزانن خوێنی کەسێک بڕژێت، یان تۆقاندنی خەڵک به مەستی هیچوپووچ دەستی بۆ ببرێت. ئەو لایەنەی دەست و فکری بە تەقینەوەکانی ھەولێر پیس بوو، لایەنێک بوو کە بانگەشەی دامەزراوەی بنەمای ئیسلامی دەکرد و ئێستایش نەوەکانی بانگەشەی ئەوە دەکەن، بەڵام ئایەتی پیرۆزی خوای گەورەیان بیر چووەتەوە کە دەفەرمووێت: “ھەرکەسێک باوەڕدارێک بە ئەنقەست بکوژێت، سزای ئەو دۆزەخە و ھەتاھەتایە تیایدا دەمێنێتەوە و خوای گەورە لێی توڕە دەبێت و نەفرەتی لێ دەکات و سزایەکی گەورەی بۆ ئامادە کردووە”، و فەرمودەی پێغەمبەری خوا کە دەفەرموێت: “الایمان قید الفتك”.

ڕۆیشتن بە ڕێگای کوشتن، وەک پێشتر باسم کرد، تەنیا بە قوتابخانەیەکی عەقیدەیی، یان سیستەمێکی دیاریکراو و سنووردار نییه، بەڵکوو ئەو تاکەکەس و کۆمەڵ و سیستەمانەی کە بانگەشەی لەدایکبوونیان لە ڕەحمی پەیوەندیدار بە بیری ئاسمانی دەکەن، دەبێت پێش ھەموو کەسێک لە دادپەروەریی خالق و پاراستن و بەرگریکردنی مافی دروستکراوەکانی تێبگەن، نەک تەنیا بۆ مرۆڤ، بەڵکوو بۆ سروشت و دروستکراوەکانی.

لێکدانەوەی بیری توندڕەوی دەریدەخات کە خاوەنەکەی ئامادەیی ھەیە بۆ پاساودانی کردەوە دەستدرێژیکارەکانی، ئەمەیش تێکەڵ بە ئەنقەست یان بە نەزانی بێت لە نێوان باوەڕی دروست و تێڕوانینی بەتاڵ. مێژوو ئەوەی پێشی و دوایی تۆمارکرد لە نموونەی ئەو ڕووداوەی لە ھەولێر ڕووی دا، لەو دەستدرێژییەی کە گیانی کەسانێکی تێدا ڕۆیشت و چەندانی بریندار کرد و لەشی چەندانیشی شێواند، ئەمە لەلایەن ئەو لایەنانەوە پەسەند کرا کە لەگەڵ یەکتردا لە کردەوەدا بەشدار بوون، ھەندێکیان بانگەشەی جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت دەکەن و ئەوانی تریان سیاسەت بە ئایین و پێچەوانەکەی دادەنێن، بەشدار بوون لە کوشتنی دەستەیەک لە گەلەکەمان، ھەروەک پێشتریش هەزارانیان بە ڕێگەی جۆراوجۆر شەهید کرد.




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact