Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی پارتی بەشداری کۆنفرانسی پارتی کریستیانی دیموکراتی ئەڵمانیا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کریستیانی دیموکراتی ئەڵمانیا (CDU) لە بەرلین بەشداری کرد.

شاندی پارتی پێکھاتبوو لە بەڕێزان (دڵشاد بارزانی، ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەھجەت مەسیفی و کارکەر تۆڤی)

‎پارتی کریسیتانی دیموکرات یەکێکە لە پارتە دەسەڵاتدارەکانی چەند دەیەی ڕابردوو و پێگەیەکی بەھێزی لە ئەڵمانیا و ئەوروپا ھەیە، پەیوەندییەکی باش و نزیکی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە، لە کۆتایی ئەم مانگە دانیشتوانی ئەڵمانیا ڕوو لە سندوقی دەنگدان دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی حکوومەتی داھاتووی ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا ئەوروپا و جیھان بەگشتی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفت و کێشە بوونەتەوە، ئەڵمانیا وەکو بەھێزترین وڵاتی ئەوروپا خاوەنی پێگە و سەنگی خۆیەتی و کاریگەریی نەک تەنیا لە ئەوروپا بەڵکو لەسەر جیھان ھەیە. 

کۆنفرانسی ئەمساڵیان ھاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، بەپێی ڕاپرسییەکان پارتی کریستیانی دیموکرات براوەی یەکەمە و سەرکردایەتی حکوومەتی داھاتووی ئەڵمانیا دەکات، ئەڵمانیا ڕۆڵی گرینگی بینیووە لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کودستان، خاتوو ئەنگێلا مێرکل، چانسلەری پێشوو لە کاتی جەنگی دژی داعش ڕۆڵی دیار و بەرچاوبووھەبوو.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە پارتی کریستیانی دیموکراتی لە ماوەی ڕابردوودا بە سەرۆکایەتی ئانجیلە مێرکەڵ پشتیوانێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان بووە، بە دڵنیاییەوە ئەو پشتیوانییە بەردەوام دەبێت و پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کریستیانی دیموکراتی لەسەر بنەمای باوەڕ بوونە بە بەھا و بەرژەوەندی ھاوبەش و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسیەکانی سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و گەلی ئەڵمانیا. 

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژانی کۆنفرانس چاویان بە چەندین بەرپرس و ئەندامی باڵای پارتی کریستیانی دیموکراتی کەوت و گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کۆماری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد. 

ھەردوولا ھاوڕابوون کە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان پارتە سیاسیەکان بۆ زیاتر بەرقەراربوونی ئارامی، بەدەستھێنانی خۆشگوزەرانی، فەراھەمکرنی ئاشتی و سەرخستنی پڕۆسەی دیموکراسی پێویستە.

شاندی پارتی لەگەڵ پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانس و ھیوای بەردەوامییان بۆ پارتی سی دی یو خواست. 




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact