هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "به‌نزینی پاڵپشتیكراو زیادكراوه و دروستكردنی كۆبۆنیش له‌ژێر دیراسه‌دایه."
ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بڕی ئه‌و به‌نزینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر وێستگه‌كانی به‌نزیندا دابه‌شی ده‌كات زیاد كراوه و چه‌ند ڕۆژێكه 200 هه‌زار لیتری به‌نزین زیاد له‌و پشكه‌ی پێشوو به‌سه‌ر وێستگه‌كانی به‌نزیندا دابه‌ش ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر گوتیشی، "ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌درێته وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی به نرخی پاڵپشتیكراوه و پێشتر به‌هۆی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی لاناز بڕه‌كه‌ی كه‌م كرابووەوه، به‌ڵام ئێستا ئاسایی بووەته‌وه."
له‌باره‌ی دروستكردنی كۆبۆنیشەوە ئاری كاكه‌شین ئاماژه‌ی گوتی، "بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی كۆبۆن بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان و غاز دراوه، جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌رباره‌ی دروستكردنی كۆبۆنی به‌نزینیش ئێستا له‌ژێر دیراسه دایه، دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
قائید میرۆ