Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 11:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سوودانی بۆ وەزارەتەکانی نەوتی هەرێم و بەغدا: کار بە هەموواری یاسای بوودجە بکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بە مەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت.

یەکشەممە 2ـی شوباتی 2025، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بە مەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت، دەشڵێت، با ئەم سامانە ببێتە هۆکارێک بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری و وەک هاندەرێک بۆ زیاتر جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بۆ دەستەبەرکردنی  پێداویستییەکانی گەلی عێراق.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گوتی، "سەرۆک وەزیران ستایشی هەنگاوە پڕ لە بەرپرسیارەییەتیەکانی پەرلەمان دەکات بە دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023،2024،2025 و یاسای ژمارە13ـی ساڵی 2023، بەپێی ئەو دەقەی کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نێردرابوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکات بەرامبەر تێگەیشتنیان  و پشتگیریان لە لە تێڕوانینی حکوومەت، دەڵێت، "ئەو هەمووارە ڕەنگدانەوەی لەسەر هەماهەنگی نێوان حکوومەت و پەرلەمان دەکاتەوە بۆ بەردەوامیی کاری هاوبەش لەپێناو بەردەوامیدان بە کاروانی ئاوەدانی و گەشەپێدان.

ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن هەمواری یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023 - و 2024 - و 2025 پەسند كرا.

 




دوایین هەواڵەکان

کابینەی نۆیەم بە کردار سەلماندی كە خزمەتکردنی مرۆڤ و ژیانی شایستە ئەولەویەتی کاری حکوومەتە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 11:03:59

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە چین و توێژە جیاوازەکان، کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆوە دەبینێت. یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وردەکاری ئەو دەستکەوتانە دەخاتە ڕوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) دەکات

SUNDAY, 15 MARCH 2026 10:03:09

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
شارەزوور و ھەورامان، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 23:03:00

​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

SATURDAY, 14 MARCH 2026 22:03:00

ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

 

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:00

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact