Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 22 MAY 2025 22:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و مووچەی ئەوانیش ھاوتا دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی پێش ٢٠١٤ خانەنشین بوون و مووچەیان ھاوتا نەکرابوو، بەشێکی ھاوتا کراوە و قەرەبووش کراون و بەشێکی دیکەش ماون، کە ئەوانیش لە مانگی داھاتوودا مووچەیان ھاوتا دەکرێت و قەرەبووی چەند مانگی ڕابردووش وەردەگرن، بۆیە گرفتی ھاوتاکردنی مووچەی ئەوانیش چارە کراوە و لەمەودوا مووچەیان بە ھاوتاکراوی وەردەگرن.

سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، یاسای خانەنشینی ژمارە ٩ کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوە، لە ١/١/٢٠١٤ چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ھەرێمی کوردستان لە  مانگی حەوتی ٢٠٢٤ جێبەجێ کراوە، ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٤وە خانەنشین بوون مووچەیان ھاوتا کراوە و لە عێراق ئەوانەی پێش ٢٠١٤ش خانەنشین بوون، ئەوانیش مووچەیان ھاوتا کراوە، لە ھەرێمی کوردستانیش رێنمایی لەلایەن وەزارەتی دارایی دەرکرا کە ئەوانیش مووچەیان ھاوتا بکرێت، بۆیە بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان ناوەکانیان ئامادە کردووە و ئێستا لە شارەکانی دەوروبەری پارێزگاکان مووچەکانیان ھاوتا کراوە و ئەوانەی مووچەی مانگی ١١یان بە ھاوتاکراوی وەرگرتووە، ئەوانیش گرفتەکەیان چارەسەر کراوە و قەرەبووی ئەو چەند مانگەشیان بۆ کراوە لە ١/٧/٢٠٢٤ تاوەکو ئێستا مووچەیان بە ھاوتاکراوی وەرنەگرتبوو.

عوسمان گوتیشی، ئەوانەی ماون و تاوەکو ئێستا مووچەیان ھاوتا نەکراوە و خانەنشینی پێش ٢٠١٤ن ئەوانیش بڕیارە لە مانگی داھاتوودا مووچەیان ھاوتا بکرێت و ئەوانیش مووچەیان زیاد بکرێت وەکو ئەوانەی دوای دەرچوونی یاساکە مووچەیان ھاوتا بکرێت و بۆیان زیاد بکرێت، بۆیە ئەو گرفتەی ھەبوو چارەسەر کراوە و ئەوانەی پێش ٢٠١٤ و دوای ئەوەش ھەموویان مووچەیان ھاوتا دەکرێت و قەرەبووی چەند مانگی ڕابردووش وەردەگرن، کە مووچەیان تاوەکو ئێستا ھاوتا نەکرابوو، چونکە ئەوانەی لەدایکبووی ١٩٥٠ و ١٩٤٩ و ١٩٤٨ و ١٩٤٧ و ١٩٤٦ خانەنشین بوون لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیان زۆرە و ھەمووشیان مووچەیان ھاوتا دەکرێت و مووچەکەیان زیاد دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

THURSDAY, 22 MAY 2025 21:05:00

واشنتن-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

 
مەسروور بارزانی: واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان لە بواری وزە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقە

THURSDAY, 22 MAY 2025 21:05:00

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەڵێت، واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان لە بواری وزە، لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان و ھەموو عێراقە، ھەروەھا بۆ ئەوەیە تا خزمەتگوزاریی زیاتر بگەیەندرێتە ھاووڵاتییان.

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە

THURSDAY, 22 MAY 2025 21:05:00

واشنتن-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئەمەریکا لە واشنتن، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە دھۆک بە ھەزاران ھەلی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێندرێت

THURSDAY, 22 MAY 2025 19:05:31

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند "ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی کشتوکاڵە، بە تایبەت ھەڵکەندنی پەتاتە، بۆیە زیاتر لە ٢٠ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵکی پارێزگای دھۆک رەخساوە." 

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە

THURSDAY, 22 MAY 2025 19:05:54

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact