Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژووی كرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە كەمكرایەوە بۆ 60 ساڵ و ئەمەیش پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9ی هەمواركراو و پاڵپشت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ و لە بڕیارەكە چەند جۆرێك فەرمانبەر ناگرێتەوە، وەك هەڵگرانی ناونیشانی پڕۆفیسۆر و پزیشكانی دادوەریی و ڕاوێژكارانی یاریدەدەر لە شورای هەرێم و فڕۆكەوانانی مەدەنی و چەند جۆرێك پلەی تر لە فەرمانبەری و هاوكات ئەو فەرمانبەرانەیشی دەیانەوێت لەسەر ویستی خۆیان خانەنشین بكرێت، ئەوا دەبێت تەمەنیان 50 ساڵ كەمتر نەبێت و خزمەتیشیان 25 ساڵ. 

بەپێی نووسراوێكی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، چوارشەممه‌ 15ی كانوونی دووەمی 2025 كە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 259 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ژمارە 135 لە 3/7/2024 و پشتبەست بە بڕیاری دادگای باڵای ئیتحادی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی هەمواركراو و ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی ووردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هەرێم لە ڕۆژی 17/10/2023 تایبەت بە ئەنجامی چاودێری ووردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سووده‌كانی چاودێری كۆمەڵایەتی لە هەرێم بڕیار درا: 

یەكەم: پاڵپشت بە حوكمەكانی مادەی 10/یەكەم لە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9 تەمەنی یاسایی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە تەواوكردنی 60 ساڵی و هەر فەرمانبەرێك بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی 60 ساڵی تەواو كرد، پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بكرێت. 

دووەم: ئەمانەی لای خوارەوە بەدەر دەكرێن لە تەمەنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە خاڵی یەكەم و تەمەنی یاسایی خانەنشینییان دەبێتە تەواوكردنی 63 ساڵ بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ،  ئەمانەیش بریتین لەم فەرمانبەرانە: 

1. ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ڕاژەی زانكۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرن)

2. پزیشكانی دادوەریی و پزیشكانی سڕكردن و پزیشكانی دەروونی. 

3. ڕاوێژكاران و ڕاوێژكارانی یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێم. 

4. فڕۆكەوانانی مەدەنی لەوانەی كاردەكەن وەك كاپتنی فڕۆكە بەشێوەیەكی كرداریی و لەكاتی خۆیدا مۆڵەتی كاركردنی بەركاریان هەیە. 

چەند جۆرێكی تر فەرمانبەر لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەكرێن بریتین لە: 

1. ئەوانەی یاسای فەسڵكراوانی سیاسیی ئیتیحادی دەیانگرێتەوە و گەڕێنراوەتەوە سەر ڕاژە.

2. كەسوكاری شەهیدان كە فەرمانبەرن. 

3. ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو و ڕاگیراوی سیاسیی كوردستان دەیانگرێتەوە. 

سەبارەت بە خانەنشین بوون لەسەر خواستی فەرمانبەر، لەدوای دەرچوونی ئەم بڕیارەوە پێویستە تەمەنی فەرمانبەر 50 ساڵ بێت و25 ساڵ كەمتر خزمەتی نەبێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact