Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە
| KDP.info


سووریا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای حەسەكەی سووریا، نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.

دکتۆر حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی ڕۆژئاوا لە بارەگای بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی سەردانی پارێزگای حەسەكە و شاری قامیشلۆی لە وڵاتی سووریا كرد.

هەر ئەمڕۆ ئێوارە لە پارێزگای حەسەكە، د.حەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا د.حەمید دەربەندی پەیامی سەرۆك بارزانی گەیاندە مەزڵوم عەبدی كە یەكڕیزی ماڵی كورد و ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئالەنگارییەكانی ئێستای سووریایە.

لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی كردووە، هەروەها جەختی لەوە كردۆتەوە كە قۆناغی ئێستای سووریا پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەنەكانی كوردستان هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە سووریا.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact