Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 22:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دکتۆر پیرۆت بۆ KDP ھۆکار و ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دکتۆر پیرۆت ئەحمەد، کە یەکێک بووە لەو کەسانەی لە کاتی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی لە ڤیەننا لەگەڵی بوو و بریندار کرا، باسی ئەو ڕووداوە دەکات و دەڵێت، حیزبی بەعس حیسابێکی زۆریان بۆ سەرۆک بارزانی دەکرد و پێیان وابوو ئەگەر سەرۆک بارزانی تیرۆر بکرێت، کەس نابێت بەرگری لە دۆزی رەوای گەلی کورد بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و شکستیان ھێنا.

ئەمڕۆ ٤٦ ساڵ بەسەر ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی لە ڤیەننا تێدەپەڕێت، په‌یوه‌ست به‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌ی به‌عسه‌یه‌كانیش دکتۆر پیرۆت ئەحمەد، کە ھاوەڵی سەرۆک بارزانی بوو و لەو ڕووداوەدا بریندار بوو، ئه‌وا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دواو گوتی، "ھۆکاری ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان وایاندەزانی ئەگەر سەرۆک بارزانی تیرۆر بکەن، ھیچ کەسێک نامێنێت بەرگری لە دۆزی رەوای گەلی کورد بکات، بۆیە ھەموو ھەوڵێکیان دا و ئەوە بوو لە شاری ڤیەننا ھەوڵی تیرۆرکردنی درا، کە دوای شۆڕشی ئەیلوول جارێکی دیکە ھێزی پێشمەرگە دەستی بە کارەکانی کردەوە بۆ بەدەستھێنانی مافی میللەتی کورد، بە پشتیوانیی خوا توانرا سەرۆک بارزانی لەو ھەوڵە رزگار بکرێت و ئەوانەی پیلانیان دانابوو، شکستیان ھێنا، چونکە رژێمی بەعس ئەو کارەی ئەنجام دا و زانییان وەکو پیشەی ھەمیشەییان سەرکەوتوو نەبوون، باسیان لەوە کرد کە ئێمە ئەو کارەمان نەکردووە، بەڵام بە ھەموو شێوەیەک دیار بوو کاری رژێمی بەعسە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی.

دکتۆر پیرۆت گوتیشی، "ئێمە پێشتر ھیچ ئاگاداری ھەوڵێکی لەو شێوەیە نەبووین و لە شوێنێک دانیشتبووین و سەرۆک بارزانی ھەندێک پرسیاری لە کەسێک ھەبوو، دیارە ئەوانیش چاودێریی ئێمەیان کردبوو و ئێمەش ماینەوە تاوەکو کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکی شەو، کاتێک ئێمە چووین بۆ خوارەوە، تەقەیان لە ئێمە کرد ئەوکات سەرۆک بارزانی لەسەرەوە بوو، بۆیە من گوللەیەک بەر ڕانم کەوت و کاک ئازاد بەرواریش گوللەیەک بەر سکی کەوت و ھەردووکمان بریندار بووین.

دکتۆر پیرۆت ڕوونیشی کردەوە، "سەرۆک بارزانی سەرەڕای ئەو ھەوڵەی بۆ تیرۆرکردنی درا، ورەیەکی زۆر بەرزی ھەبوو و ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەریدا نەھات و باسی لەوە کرد، من قەرزاری ئێوەم و ئێمەش پێمان گوت، گرنگ جەنابتان سەلامەت بن ئێمە ھیچی ترمان ناوێت، بەڵام تەنیا نیگەرانی ئەوە بوو ئێمە بریندار بووین و نیگەرانی ئێمە بوو زیاتر، لەبەر ئەوەی سەرۆک بارزانی بە ھیچ شێوەیەک ھەستی بە ھیچ ترسێک نەدەکرد و ورەیەکی زۆر بەرزی ھەبوو، بەڵام ئەوکات لە راگەیاندنەکان بە شێوەیەکی زۆر فراوان بڵاو بووەوە و وەکو ڕووداوێکی زۆر گەورە تەماشا کرا دژی رژێمی بەعس و بە چاکەی ئێمە زیاتر باس دەکرا.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact