Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بابەکر زێباری زانیاری نوێ لەبارەی یەکخستنی ھێزه‌كانی پێشمەرگە بۆ KDP دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ساڵی ڕابردوو ھەنگاوی زۆر باش بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە نراوە و بۆ ئەمساڵیش ھەنگاوی زیاتری کرداری دەنرێت، هاوکات دەشڵێ، حکوومەت زۆر جدیە و کارەکانیش بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بەڕێوەدەچن و ھاوپەیمانانیش زۆر ھاوکار و پاڵپشتن.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، "لە لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە ساڵی ٢٠٢٤دا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھەنگاوی زۆر باشی ناوە و ھێزەکانی فەرماندەیی ھەمووی کراونەتە لیوا و فەوج و خراونەتە ناو فیرقە و دابەشی سەر ناوچەکان کراون و شوێنی خۆیان گرتووە، هەروەها ئەوانەی ماویشن لەم ساڵدا کاری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی تەواو بکرێت و ھێزی پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە بێت، چونکە بەپێی ئەو سیستەمەی دانراوە زۆر باش کاری لەسەر دەکرێت و کۆمەڵێک فیرقە دروستکراون و ئێستا بەشێک لە فیرقەکان ئەرکی خۆشیان جێبەجێ دەکەن.

لەبارەی میحوەرەکانی پێشمەرگەش، بابەکر زێباری دەڵێت، "ئەو میحوەرانە دەمێنن و بەردەوام دەبن تاوەکو کاری دروستکردنی فیرقەکان تەواو دەبێت و ئەوکات چاوەڕێ دەکرێت فیرقەکان شوێنی میحوەرەکان بگرنەوە و دواتر بڕیاری کۆتایی لێبدرێت، بەڵام ئەوە پڕۆسەیەکی وردە و کاتی پێویستە و ئاسان نیە و من پێشتریش باسم کردووە تەواوکردنی ئەو پڕۆسەیە کاتی پێویستە و پێنچ ساڵ دەخایەنێت، بۆیە ئەمساڵ تەواو نابێت و کاتی زیاتری پێویستە، بەڵام لەمساڵدا چەند فیرقەیەکی تازە دروست دەکرێت، کە لە دھۆک دوو فیرقە و لەگەڵ فیرقەی سپیلک، بۆیە ھەموو ھێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێن و بەپێی ڕێژە دەکرێنە فیرقە.

زێباری ڕوونیشی کردەوە، "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکات ھاوپەیمانان فشاریان کردووە پێویستە لەم ساڵدا تا کۆتایی ساڵ ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک بخرێن ڕاست نیەو قسەی لەو شێوەیان نەکردووە، چونکە کاتی خۆی ئەوان لەگەڵ من باسی ئەو پڕۆسەیان کردووە من پێم وتن سێ ساڵی پێویستە ئەوان خۆیان باسیان لەوە دەکرد پێنچ ساڵی پێویستە، چونکە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کاتی زیاتر بدرێت بۆ ئەوەی ھێزەکان بەتەواوی یەکبخرێن، هاوکات ئەوەی گرنگە یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە زۆر بەجدی کاری لەسەر دەکرێت و بەپێی بەرنامەی دانراوە کارەکان بەڕێوەدەچن و ھاوپەیمانانیش ھاوکار و ھەماھەنگن لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە، بۆیە گەشبینین ئەمساڵ ھەنگاوی زۆر باشی کرداری لەبارەی یەکخستنی پێشمەرگە بنرێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact