Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی قوتابخانەیەك بۆ ئاشتی
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

ئاشکرایە کەوا  توندوتیژی هەموو شتێکی ئەرێنی بۆ کاتێکی نادیار دوادەخات، زیانی نوێ دەخاتە سەر زیانەکان، پردی ئاشتی و خۆشەویستی دەبڕێت، دیواری ڕق و کینە ئەستوورتر و بەرزتر دەکات. 

فەیلەسوفی بەناوبانگ و نووسەر و دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژینگەزانی ئەمریکی

 Henry David Thoreau (١٨١٧-١٨٦٢) ، ئەو کەسەیە، کە فەلسەفەی ناتوندوتیژی وەکوو شێوازێکی ژیان بەکارهێنا، چونکە ناتوندوتیژی ئامانجی خۆی لە ڕێگەی چالاکیەکانییەوە بنیات دەنێت. 

هەروەها ‌هێنری دەیڤد توراو یەکەم کەس بوو یاخیبوونی بە شێوەی مەدەنی هان دەدا بۆ دەستەبەرکردنی مافە زەوتکراوەکان و ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری.

نووسین و کتێبەکانی ئەم بیرمەندە لەسەر ناتوندوتیژی کاریگەرییەکی لەڕادەبەدەریان هەبووە لەسەر کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وەکوو ڕۆماننووسیکی جیهانی وەکوو لێڤ تۆلستۆی (١٨٢٨-١٩١٠) و  ئەفسانەنەیەکی سەرسوڕهێنەر و ئاشتیخوازی وەکو مەهاتما گاندی (١٨٦٩-١٩٤٨) و  وتاربێژێکی مێژوویی و سەرکردەیەکی ناوداری دژە جیاکاری لە ئەمریکا، مارتن لوسەر کینگ جونیور (١٩٢٩-١٩٦٨). 

دواتر بینیمان چۆن لە سەرانسەری جیهان بزووتنەوەکانی ناتوندوتیژی زیادبوونێکی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و لەو ڕێگەیەوە ئاشکرابوو، کە ئیرادە و هێزی جەماوەر لە ئامانجی بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ، ڕزگاربوون لە دیلی و حەتمیەتی مێژوو، هەڵوەشاندنەوەی دیکتاتۆری و فەندەمێنتالیستەکان و ڕووخاندنی ڕژێمە ستەمکارە دڕندەکان مەحاڵ نییە و ئەگەرێکی دوورە دەست نییە. 

ناتوندوتیژی هێندەی مرۆڤایەتی کۆنە، لە هەمان کاتدا ناتوندوتیژی بەتواناترین چەکە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و شارستانی، کۆمەڵگەیەك تێیدا مرۆڤایەتی ڕێزی لێبگیرێت و کەرامەت و مافەکان بپارێزرێت، ئەویش لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی لێکتێگەیشتن و تەبایی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دەروازەکانی دیالۆگی شارستانییەوە، تا بابەتەکان بخرێنە ناو چوارچێوەیەکی گونجاو، تا بە ژیری و دووربینی و ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ کێشە و گرفتەکان بکرێ. 

دیارە کردنەوەی دەرفەتێکی نوێ بۆ کارکردن بۆ مافەکانی گەلی کوردستان لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێم و  لەخۆگرتنی بزاڤی کۆمەڵگەی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی جیهان پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی نوێ هەیە،  کە لە ڕێگەیەوە چەمکەکان و هەڵوێست و کردارەکان سەر لە نوێ دابڕێژرێنەوە.  

هەموومان ئەوەمان لە بیرە، چۆن سەرۆك بارزانی بە وتارە مێژووییەکەی بە زمانی شیرینی کوردی لە ٣٠-٩-٢٠١٢ لە کۆنگرەی چوارەمی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا، بە ئامادەبوونی ئەندامانێکی زۆری حزبی دەسەڵات لە تورکیا و شاندی زیاتر لە ٩٠ وڵاتی بەشداربوو، دۆخی هەرێمی كوردستان و مێژووی پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێم و سەرجەم کاروبارە لۆکالی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی خستە ڕوو. 

ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا تیشك بخەینە سەری، ئەوەیە، کەوا جەنابیان جەختیان لە ئاشتی و ناتوندوتیژی کردەوە، وەکو باشترین ڕێگە و بژاردە بۆ بەڕێوەبەرنی بەرژەوەندییە گشتییەکان، تەکەزیان لەسەر بەکارهێنانی عەقڵیەتی سیاسەتمەدارێکی پیشەیی کرد بۆ گەیشتن بە ئامانج، بە بەکارهێنانی هونەری دیالۆگی ئارام وەکو ئامرازێ بۆ پەیوەندیکردن و بونیادنانی دۆستایەتی. 

بەوە دەرکەوت، کە سەرۆك بارزانی باوەڕی تەواوی بە سیاسەتی ناتوندوتیژی و ئاشتی هەیە، کە لە ڕێگەیانە دەتوانرێ کێشە کوردستانییەکان لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی، کە ئەمڕۆ بەشێکی زۆری خاکی کوردستانیان داگیرکردوە، چارەسەر بکرێت. 

ئەمرۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوا پێویستی بە فەلسەفەی جەنابی سەرۆك هەیە، پێویستی بە ئامۆژگارییەکانی جەنابیانە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی ناتوندوتیژی و ئاشتی وەکو ستراتیژی کار و سیاسەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێیەکان. 

ئاشکرایە توندوتیژی دەستکردی مرۆڤە و جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێمە توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو چارەنووسەمان هەیە. توانای ئەوەمان هەیە، ئەو مافە بدەین بە نەوەکانی داهاتوو،  کە خەون بە جیهانێکی پڕ لە ئازادی و شکۆمەندی ببینن.

فەلسەفەی ئاشتی لە ناوەڕۆکدا هەڵگری ئاشتی ئاشکرایە، فەلسەفەی ئاشتی چەسپاندنی دیموکراسی ڕاستەقینە بە ڕێگەیەکی قیرتاوکراو دەبینێت بۆ پاراستنی تاك و کۆمەڵگەی کوردستان.

پێویستە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە پشت بەستن بە ڕوانگەی سەرۆك بارزانی، وەکوو قوتابخانەیەك بۆ ئاشتی، پەیوەندییەکان بە عەقڵییەتی ئاشتی و هاوبەشی، بە زمانی سازش و کلتووری فرەیی و هەمەچەشنی بچنرێت، بەشێوەیەك کە ئاسۆکانی دیالۆگ و هاوکاری و یەکڕیزی بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بەکار بهێنرێت. 

بە دڵنیاییەوە ئاشتی گرێدراوە بە بەختەوەری ئەو گروپەی، کە ئێستا دەیانەوێت بە ئاشتی بژین، بەڵام جەنگ و توندوتیژی و توندڕەوی ڕەفتارگەلێکن ڕەنگدانەوەی لاوازی مرۆڤ دەردەخەن لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتار و هەستەکانی. 

ڕەنگە جەنگ پێویستییەکی حەتمی بێت، بەڵام وەکوو حەتمیەتێکی دڵ هەژێن دەمێنێتەوە، کە لاوازی دینامیکی بیری مرۆڤ و کەموکوڕییەکانی مێشکی دەردەخات.

پێویستە سیاسەتی ناتوندوتیژی و ڕێگەی ئاشتی بگرینە بەر بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی جیهانی. 

پێویستە بەشدارییەکی بنیاتنەرانە و بەرهەمدار ئەنجام بدەین لە گەشەپێدانی چەمکی دیموکراسی و دادپەروەری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دەرفەتی نوێ لەبەردەم ئەدای دیموکراسیانە بکەینەوە.

لە کۆتاییدا: دیموکراسی هەمیشە ملکەچی ئەو بیرکردنەوەیە دەبێت، کە ئێمە ئەنجامی دەدەین و درووستی دەکەین. 

دیموکراسیەت پرۆسەیەکە، بەندە بە بیرکردنەوە و بەرهەمی ئەزموونی بێهاوتا و دەوڵەمەندی واقیعی مرۆڤایەتی، کە بەداخەوە هەمیشە مینڕێژ دەبێت بە سۆز و ئارەزوو و نەزانی و فەرامۆشکردن و فێڵ و وەهمەکان. 

ئەوانەی پێش ناکەون، بە ناچاری پاشەکشە دەکەن، ئەوانەی بەهۆی گۆڕاوەکان ناگۆڕێن، پەراوێز دەخرێن و دواجار واقیع بە شێوە تاڵەکەی خۆی تۆڵەیان لێ دەکاتەوە. 

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact