Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 23:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەگڤان سندی، باسی ڕەوشی سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆ KDP دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ھەست بە مەترسیی ئاڵۆزییەکانی سووریا و سەرھەڵدانەوەی داعش دەکەین و دەمانەوێت بە وردی بەدواداچوون بۆ سنوورەکان بکرێت، بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریا و سەرھەڵدانەوەی داعش، مەترسی بۆ سەر عێراق دروست نەکەن.

سەگڤان سندی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەکو لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی بارەگای سەرەکیی ھێزەکانی پاسەوانیی سنوورمان کرد لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ سووریا و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، ئامادەکاریی باشیان کردووە و بڕیارە سەردانی مەیدانیی سنوورەکانیش بکەین لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، بۆ ئەوەی بە چاوی خۆمان ببینین بزانین چۆن ئامادەکاری کراوە.

سندی گوتیشی: "عێراق ھەست بە مەترسی دەکات بە ھۆی ئاڵۆزییەکانی سووریا و زیاتریش مەترسییەکانی لە ناوخۆ ھەیە، چونکە لە پێشابوور تا دەگاتە قائیم سنوور باش کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام لە سنووری قائیم وەکو پێویست نییە و ترسەکەش لەوەیە ئەگەر ڕۆژێک مەترسی دروست بێت لەو سنوورە و ئاسانکاری بکرێت، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت سنوورەکان زۆر باش قایم بکرێن.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "ئەو ناوچانەی ھێزی پێشمەرگەی لێیە لەسەر سنوور، زۆر توندوتۆڵن و ھیچ بۆشاییەکی ئەمنی نییە، ئەوەی ھەیە لە سنوورەکانی ھێزە عێراقییەکان هەندێک مەترسی هەیە، چونکە ئێستا دوای ئەو ئاڵۆزیانە داعشیش دەستی بە جموجۆڵ کردووە و پێویستە عێراق حسابێکی باشی بۆ بکات و ڕێگە نەدات داعش کارا بێتەوە، بۆیە هەروەک چۆن ئێستا ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە، پێویستە زیاتر بێت و داعش نەتوانێت کارێک بکات کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنیی عێراق ھەبێت و ئاڵۆزییەکانی سووریاش بە ھەمان شێوە.

دەشڵێ: "نزیکەی ٢ ھەزار سەربازی سووریا بۆ عێراق رایان کردووە و ئێستا لە عێراقن و خۆیان بە چەکەوە ڕادەستی عێراق کردووە، کە ئێستا لە شوێنێکی تایبەت دانراون تاوەکو بڕیاری لێ دەدرێت.

لەبارەی ئەو پێشمەرگە و سەربازانەی باس لەوە دەکرێت کە لە زیندانەکانی سووریا ماون، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری گوتی: تا ئێستا ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان عێراق و دەسەڵاتی ئێستای سووریا نییە و پێویستە پەیوەندی ھەبێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکرێت، چونکە بەبێ پەیوەندی ئەستەمە بتواندرێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت و چاوەڕێ دەکرێت پەیوەندی ھەبێت، ئەوکات بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و ئەوەی ئێستا دەکرێت، خەڵک خۆی بەدواداچوون دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact