Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 09:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کارگەی زووم بەنیازی کردنەوەی بنکەی تازەی وەرگرتنی شیرە
| KDP.info


مێرگەسۆر-KDP.info- بەڕێوەبەری کارگەی زووم بۆ بەرھەمھێنانی شیرەمەنی ڕایگەیاند، ئێمە وەکو کارگەی زووم ٢٤بنکەی وەرگرتنی شیرمان ھەیە و کەلوپەل و پێداویستییان کڕیوە و بڕیارە بنکەی تازەی وەرگرتنی شیر  لە ھەرێمی کوردستان بکەینەوە.

ئەندازیار شەھرام سەعید ناوخۆش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای کردنەوەی کارگەی زووم بۆ بەرھەمی شیرەمەنی، بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بنکەی  تازەی وەرگرتنی شیر لە ھەرێمی کوردستان بکەینەوە و تاوەکو ئێستاش ٢٤ بنکەمان کردووەتەوە و لە ئێستاشدا کەلوپەلمان کڕیوە بۆ ئەوەی بنکەی تازە بکەینەوە، کە تیمەکانمان سەرقاڵی دیاریکردنی شوێنەکانن ، بۆ ئەوەی بنکەی لێ بکەنەوە و دیراسەی دەکەن، بۆیە پلانمان ھەیە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان بنکەمان ھەبێت، تەنانەت لە پارێزگای سلێمانییش.

ناوخۆش گوتیشی: بەوپێیەی بەرەو وەرزی زستان دەچین، بەرھەمی شیر کەم بووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرھەم ھەبووە و بەنیازین لە ساڵی داھاتوودا شوێنی بەخێوکردنی مانگای شیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی گرفتی کەمیی شیرمان بۆ دروست نەبێت، بەڵام خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە کە لە وەرگرتنی شیری ئاژەڵەکانیان بەردەوام دەبین، چونکە ئەمساڵ شیرمان لە ٢ ھەزار خێزان وەرگرتووە و ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر ڕوو لە بەخێوکردنی ئاژەڵداری بکات و خەڵکمان ھەیە ئۆتۆمبێلی خۆی فرۆشتووە، بۆ ئەوەی مانگا بکڕێت بۆ شیر.

دەشڵێ: لای خۆمان ھەلی کارمان بۆ ٢٤٠ کارمەندی پیاو و ئافرەت رەخساندووە، بۆیە ئەو کارگەیە ھەنگاوێکی زۆر باش بوو بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی شیری ئاژەڵداران و بەرھەمی ناوخۆ و ھەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact