Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود عوسمان زانیاری وردی له‌ باره‌ی ٧٠ پرسیاره‌كه‌ی سەرژمێریه‌وه‌ بۆ KDP خسته‌ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری گشتی دانیشتووانی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمیی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستی پێکردووە کە ٢٠ ھەزار بژمێر لە ھەرێمی کوردستان دەست بەکاربوون و لە ھەر خێزانێک ٧٠ پرسیاریان لێدەکەن، ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی لە داھاتوو لەسەر ئەو بنەمایە خزمەتی زیاتر پێشکەشی تاک بە تاکی ھاووڵاتیان بکرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری گشتی دانیشتووانی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ٣٠-١١ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری دەستیپێکرد، کە ٧٠ پرسیار ئاراستەی خەڵک دەکرێت، بۆ ئەو قۆناغە فراوانە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو خولێکی پێنچ ڕۆژی بۆ ٢٠ ھەزار بژمێر لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان کرایەوە لە زاخۆ تا خانەقین و لە ٤٤٥ ھۆڵ ئەنجامدرا، بژمێرەکان بۆ پرسیارەکان دەچنەوە لای خێزانەکان و ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد و داواکارین ھاووڵاتیان ھاوکاربن و یەک کەس لە خێزانەکان ئامادەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکانمان بەسە، کە پرۆسەکە بڕیارە تا ١٧-١٢ بخایەنێت و کۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێری بێت.

مەحموود عوسمان گوتیشی: ھەر بژمێرێک ١٠٠ خێزانی بەردەکەوێت کە ٢١ ھەزار بلۆکمان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە بژمێرەکان دەتوانن لەو ماوەیە کاری خۆیان بکەن و ھاووڵاتیان ھاوکاربن، چونکە لەسەر بنەمای ئەو پرسیارانە باشترین خزمەتگوزاری لە داھاتوو پێشکەشیان دەکرێت و پلانی زۆر باشی بۆ دادەنرێت لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشترکردن و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ تاک بەتاکی خەڵکی خۆمان، لەبەر ئەوەی زۆر گرنگە بۆ ھەموو بوارەکانی ژیانی خەڵک بتواندرێت چۆن خزمەتیان بکرێت، بۆیە پرسیارەکان فراوانن و بەسەدان پرسیار لە ٧٠ پرسیار چڕکراونەتەوە، بۆ ئەوەی وەزارەتەکان بزانن خەڵک پێویستی بەچی ھەیە خزمەتیان بکرێت لە ڕێگەی دانانی پلانی ھەنوکەیی و مامناوەند و درێژخایەن و ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی زیاتری کوردستان.

عوسمان باسی لەوەشکرد: پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق تازەیە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و چوار کۆمپانیای زەبەلاحی جیھانی سەرپەرشتی دەکەن، کە لەیەک کاتدا ١٥٠ ھەزار تابلێت زانیاری ڕەوانە دەکات و ھەمووی وەرگیرێت، بۆیە ئەوە پرۆسەیەکی گەورەیە و گرفت دەبێت لەڕووی تەکنیکی و ھەمووشی چارەسەرکراون، بۆیە ھەوڵدەدرێت ھەرچی کەموکوڕی ھەیە چارەسەر بکرێت.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact