Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 21:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێورەسمی خولی شەشەمی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوە چوو
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەسەرپەرشتی فەریق سیهاد بارزانی، ڕێورەسمی خولی شەشەمی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک ڕایگەیاند، بەسەرپەرشتی فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هەشتا و هاوپەیمانان، ڕێورەسمی خولی شەشەمی بنەڕەتی (تۆپهاوێژ)ـی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوەچوو.

ڕاشیگەیاند، لەو ڕێوڕەسمەدا، ئامادەبووان لە نزیکەوە بینەری نمایشی تەقاندنی چەکە قوڕسەکان بوون کە لە لایەن ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە نمایش کران.




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact