Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 24 JAN 2026 23:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ساڵی داھاتوو بەرھەمی شیری دھۆک دەکەوێتە بازاڕەوە
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دھۆک گوتی، دوای کردنەوەی گەورەترین پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە دھۆک، ئێستا پڕۆژەکە دەستی بە کار کردووە و بڕیارە ٣ ھەزار مانگای شیر بێنێت و شیرەکەشی لە کارگەی خۆیان بکاتە بەرھەمی شیرەمەنی، ئەمەش لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە کەرتی ئاژەڵداری و بەرھەمی ناوخۆ.

ڕێدیر سدقی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرەتای دانانی بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی بەرھەمی شیرەمەنی لە دھۆک ئامادە بوو و لە ماوەی ڕابردووشدا پڕۆژەکە تەواو بوو و ھەر خۆشی ئامادەی کردنەوەی پڕۆژەکە بوو، کە گەورەترین پڕۆژەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لە عێراقیش پڕۆژەی وا گەورە نییە، کە لەسەر ڕووبەری ھەزار دۆنم زەوی دروست کراوە و پێکھاتووە لە شوێنی بەخێوکردنی مانگای شیر و کارگەی دروستکردنی ھەموو جۆرە شیرەمەنییەک و شوێنی چاندنی عەلەف بۆ مانگا و شوێنی ٣ ھەزار مانگای شیری تێدا دەبێتەوە، کە رۆژانە دەتوانێت ١٢٠ تۆن شیر بەرھەم بێنێت، کە ھەر مانگایەک ٤٠ لیتر شیر دەدات.

سدقی گوتیشی: خەڵک دەتوانن سوود لە کارگەکە وەربگرن و شیری ئاژەڵەکانیانی تێدا ساخ بکەنەوە، بۆیە پاڵپشتییەکی باشە بۆ ئاژەڵدارانیش، چونکە پڕۆژەیەکی گەورەیە و سوودێکی زۆری بۆ پارێزگای دھۆک دەبێت و بەرھەمیش بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقیش دەچێت.

دەشڵێ: مانگاکان بە ئاوسی ھاوردە کراون لە وڵاتان و لە ھەرێمی کوردستان دەزێن و بۆ سەرەتای ساڵی داھاتوو بەرھەمی شیری ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە بازاڕەوە، ئێمەش وەکو حکوومەت ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت و بتوانێت لەو رێگەیەوە خزمەت بکات، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرھەمی ناوخۆ پاڵپشتیی ھەموو پڕۆژەکان دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە ئێستادا ھەزار مانگا گەیشتوون و نووسراومان کردووە بۆ ھێنانی ٥٠٠ مانگای دیکەش و بەردەوام دەبین تاوەکو دەبنە ٣ ھەزار مانگا و پڕۆژەکەش کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە مانگای ئاوس لە وڵاتانەوە ھاوردە دەکەن، ئەوانەی ئەورووپین و تایبەتن بە شیر و شیرێکی زۆر بەرھەم دێنن و لە ھەرێمی کوردستان دەزێن و دواتریش شیریان لێ وەردەگرن و دەکرێتە بەرھەمی شیرەمەنیی خۆماڵی بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، گرنگی بە بەرھەمی ناوخۆ بدرێت، بۆیە بە کردار ھەنگاوی باشی بۆ نراوە و بەردەوام پڕۆژەی تازە دەکرێنەوە، کە ئەم پڕۆژەیەش یەکێکە لە پڕۆژە ھەرە گرنگەکان.

ڕێدیر سدقی باسی لەوەش کرد: جگە لە گرنگیی پڕۆژەکە، بە سەدان ھەلی کار لەناو پڕۆژە و ئەوانەی لە دەرەوەی پڕۆژەش کار دەکەن، بۆ خەڵکی پارێزگای دھۆک دەڕەخسێت، چونکە پڕۆژەکە گەورەیە و لە ھەموو بوارەکان پێویستیان بە کرێکار ھەیە، بۆیە ئەو جۆرە پڕۆژانە زۆر گرنگن بۆ رەخساندنی ھەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 22:01:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

 
نوێنەری حکوومەت لە ئیتاڵیا: ڤاتیکان خوازیارە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی ھەرێم، لە عێراقدا جێگیر بکرێت

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:35

​ئیتاڵیا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ پاپای ڤاتیکان ستایشی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیاش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەپێناو پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی شەڕ دووپات کردووەتەوە.

 
"داڤۆس بۆ پێگەی ھەرێم، گۆڕینی دەرفەتە بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی"

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:51

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەشداریی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس ٢٠٢٦ هەوڵێکی ستراتیژییە بۆ پێشاندانی توانای ئابووری، وزە و کەرتی تایبەت و گۆڕینی دەرفەتەکان بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی.

 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 97 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:46

ھەولێر-KDP. info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، لێژنەیەکی باڵا و هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگییەکی چڕ و ورد لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی لیبیا، دوای کارکردنێکی زۆر و بەدواداچوونی ورد، سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی کاروانێکی دیکەی کۆچبەران.

 
ئیڤان جانێ بۆ KDP: سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دوو نوێنەری ئاشتیی جیهانن

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 13:01:50

سۆران-KDP.info- سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاشووری دیانا ڕایدەگەیەنێت، دیداری سەرۆک بارزانی و قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لەم کاتە هەستیارەدا، پەیامێکی بەهێزی ئاشتییە بۆ ناوچەکە و جیهان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact