Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 21:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سورێن ئەکرەم: ماددە ھۆشبەرەکان تاک و کۆمەڵگە و وڵات تێکدەشکێنن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ باسی مەترسیی ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر ئاستی تاک و خێزان و کۆمەڵگە دەکات و وەک ھەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵات دەیبینێت و پێی وایە ماددە ھۆشبەرەکان سەرچاوەی تاوان و تیرۆر و لێکترازانی کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی نیشتمانین.

سورێن ئەکرەم، مامۆستای زانکۆ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە مەترسیی ماددە ھۆشبەرەکان ڕایگەیاند: ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر ئاستی تاک زۆر لێکەوتەی مەترسیداریان ھەیە، یەکەم ئەوەی کە دەبێتە ھۆی ئەنجامدانی تاوان کە تاک بە شێوەیەکی ناڕەوا ھەوڵی بەدەستھێنانی پارە دەدات بۆ ئەوەی لە ماددە ھۆشبەرەکان سەرفی بکات، ناپاکیی ھاوسەرگیری بکات و ھەموو بەھا مرۆییەکان ژێر پێ بخات، کێشەی دەروونی و خێزانی بۆ دروست دەبێت و ماددە ھۆشبەرەکان سەرچاوەی خۆکوشتن و دڵەڕاوکێ و تاوانن و تووشبووی ماددە ھۆشبەرەکان بیرکردنەوەی ستراتیژی نامێنێت و نەتەوە و ئایین و خێزان وەلا دەنێت و ھەموو سەرنجی دەخاتە سەر ماددە ھۆشبەرەکان، هەروەها ئامادەیە گەورەترین تاوان بۆ دەستخستنیان ئەنجام بدات.

سورێن ئەکرەم ھەروەھا گوتی: لەسەر ئاستی خێزانی ئەو خێزانانەی کە تووشبوویەکی ماددە ھۆشبەرەکانیان ھەیە، زۆرترین کێشەی خێزانییان ھەیە و داھاتەکانیان دیار نییە، ناپاکیی خێزانی و ھاوسەرگیری تێیاندا زۆرە، جیابوونەوە زۆرە، لێکترازانی خێزانی زۆرە، منداڵەکانیان واز لە خوێندن دێنن و ناچار بە کارکردنی زۆرەملێ دەبن و بەھۆی ھاوڕێی خراپی کەسی تووشبووەوە ھەموو خێزانەکە دەکەوێتە مەترسی و پەرتبوون و بە تەواوی خێزان کە پایەی کۆمەڵایەتییە، تەفر و توونا دەبێت.

ناوبراو باس لەوەش دەکات: لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی، ئەو دەوڵەتانەی کە ئالوودەبووی ماددەی ھۆشبەریان زۆرە، گەنجەکانیان بێ وزە و توانان و سەرنج و ڕامانیان لەگەڵ ڕووحی گۆڕانکارییان کەم دەبێتەوە،‌ بیری بەرگری لە نیشتمانیان نامێنێ و یەکێکە لە ڕێگاکانی ھەواڵگری و تیرۆری سپی، کە وڵاتانی ناحەز کار دەکەن تا لە بەرامبەر وڵاتی بەرامبەر ماددەی ھۆشبەر بڵاو بکەنەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی ڕووخاو و گەنجی بێ ئینتیما و لاواز دروست بکەن تێیاندا و داب و نەریت و کولتووری ئەو وڵاتەی پێ تێک و پێک بدەن.

مامۆستا سورێن جەخت دەکاتەوە کە، یەکێک لەو چەمکانەی کە لە بواری ھەواڵگری کاری لەسەر دەکرێت کە (یۆرین بێزمینۆڤ) لە ١٩٧٢ کە بەرپرسی ھەواڵگریی ڕووسیا بووە لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست، پێی وایە ھەر دەوڵەتێک بیەوێ دەوڵەتی بەرامبەری داگیر بکات، کار دەکات بۆ ئەوەی ماددەی ھۆشبەر لە وڵاتی بەرامبەر گەشەی پێبدات و بڵاو بکاتەوە، بە تایبەت لەناو گەنجاندا، چونکە ماددەی ھۆشبەر ئاسانترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی بتوانی وڵاتێکی پێ داگیر بکەیت و بیڕوخێنی، چونکە ئەو گەنجە دین و ئایین و کولتوور و بەھا ئەخلاقییەکانی لەدەست دا، نیشتمان و داھاتووی خۆیشی لەدەست دەدات، بۆیە ئەو ماددانە کارەساتی قەرەبوو نەکراویان لێ دەکەوێتەوە و تاک و کۆمەڵگە و وڵات تێکدەشکێنن.

 

سەلاح جەلال

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:02

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل رۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:25

 ھەولێر-KDP.info-  دەقی راگەیاندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact