Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 22:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سامان عارەب لە ڕێگەی KDPەوە باسی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە ڕاگیراوەکان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، حکوومەت کێشەی زۆربەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنانی لە ھەولێر چارەسەر کردووە و ئەوانەی ڕاگیرابوون ئێستا کاریان تێدا دەکرێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ژمارەیەک پڕۆژە لەلایەن وەبەرھێنەرەکانیەوە تەواو نەکرابوون و کێشەیان تێدا بوو، بەڵام بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی ئەو پڕۆژانە چارەسەر کراوە و لە ئێستادا پڕۆژەکانی فلۆریا سیتی و وەرین سیتی دراونەتە وەبەرھێنەری نوێ و کارکردن تێیاندا بەردەوامە، ھەروەھا پڕۆژەی دەشتی بەھەشتیش وەبەرھێنەری نوێی بۆ دیاریکراوە و لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، ئەویش دەست بە تەواوکردنی دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر جەختیش دەکاتەوە: ھەر ھاووڵاتییەک بەشدار بووبێت لە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لەو پڕۆژانە،‌ مافی پارێزراو دەبێت و حکوومەت پشتگیری دەکات، بۆ ئەوەی مافی پێ بدرێت لەناو پڕۆژەکە.

لەبارەی تاپۆکردنی یەکەکانی وەبەرھێنان، سامان عارەب ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دوو ساڵە پڕۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی وەبەرھێنان دەستی پێکردووە و ژمارەیەک یەکە تاپۆ کراون، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت تێچووی تاپۆکردنیان کەم کراوەتەوە لەسەر ھاووڵاتیان و پڕۆسەکەش خێرا کراوە، بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە تاپۆکردنیان.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact