Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێبەجێکردنی ئەو یاسایە تاوانی لە ھەرێمی کوردستان کەم کردۆتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاسای چەکی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ کرا، کاریگەریی زۆری لەسەر ڕێژەی کوشتن ھەبوو، چونکە ئێستا خەڵک دەزانێت ھەڵگرتن و بەکارھێنانی چەک سزاکەی زۆر قورسە و لە ساڵێک بۆ دوو ساڵ زیندانی دەکرێت و سزای ماددیش دەدرێت، کە لە دوو ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینارە.

مقەدەم کارزان غەفووری، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: جێبەجێکردنی یاسای چەکی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢، کاریگەریی زۆری ھەبوو نەک تەنیا لەسەر حاڵەتەکانی کوشتن، بگرە تەقەکردن و ھەڕەشەکردن و سکاڵاش ھەر ھەیە، بەڵام خەڵک کە بەشەڕ دێت، ئەگەر چەکی پێبێت دەبێتە حاڵەتی کوشتن و ئەگەر بە دەستیش بێت، ئەوکات زیانی زۆری نابێت و لە ڕێگەی یاساوە گرفتەکە چارەسەر دەکرێت، بۆیە جێبەجێکردنی یاسای چەک، کاریگەریی زۆری لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی کوشتن و ھەڕەشەکردن ھەبووە.

غەفووری گوتیشی: ئێستا ڕێژەی کوشتن بەراورد بە ڕابردوو کەمی کردووە و لە کۆتایی ساڵدا ئامارێکیش ڕادەگەیەنین، بۆیە ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتی پێ بێت، بەپێی یاسای چەکی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە سزاکەشی ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانییە و ھەروەھا سزای ماددیش دوو ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینارە، کە ئەو یاسایەش بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێم ڕوونیشی کردەوە: لە ئێستادا بە ھەمان شێوەی ڕابردوو یاسای چەک جێبەجێ دەکرێت لە ڕێگەی دەرکردنی مەفرەزە و ئەوانەی ھەواڵمان پێدەدەن، ھەروەھا مەفرەزەی ھاوبەشیش بڵاوەیان پێدەکرێت و بازگە دادەنرێت و لە دەزگا حکوومییەکان پشکنین دەکرێت، ئەوەی چەکی پێبێت ئەگەر مۆڵەتی نەبێت، دەستی بەسەردا دەگرن و تۆمەتبارەکەش دەدرێتە دادگا.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە: ئەوەی چەکی ھەبێت و بێ مۆڵەت بێت، چەکی بچووک ڕادەستی ئێمە دەکرێت و ھی قورسیش ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، کە تا ئێستا زیاتر لە ١٧ ھەزار پارچە چەک لای ئێمە تۆمار کراون و فۆڕمیان ھەیە و ھەر تاوانێک بکرێت و چەکەکە دەستی بەسەردا بگیرێت، دەزانین بە ناوی کێ و لە ڕێگەی کێوە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە، بۆیە لەسەر ناوی کێ بێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، چونکە پێشتر کەسێک چەکی لە ھاوڕێی خۆی وەردەگرت و دەچوو تاوانی پێ ئەنجام دەدا، بەڵام ئێستا بەھۆی تۆمارکردن ئەوە زۆر کەم بووەتەوە، چونکە دەزانن گرفتیان بۆ دروست دەبێت و خاوەنی چەک تۆمەتبار دەبێت، بۆیە ئێستا ئەوە نەماوە و وەکو ئۆتۆمبێلی لێ ھاتووە و کەس چەکی خۆی بە کەسی دیکە نادات و ئەوەی تۆماریش نەکرابێت، سزاکەی زۆر لەوە قورسترە کە تۆمار کرابێت، بۆیە جێبەجێکردنی یاسای چەک، ڕێژەی تاوانی زۆر کەم کردووەتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact