Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 18 NOV 2025 16:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبه‌ی به‌ نووسراوی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌داخه‌وه‌ رێگری له‌ هەناردەکردنی کاڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق دەکرێت، بۆیە سبەی له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسراوێك ده‌ده‌نه‌ سوودانی.

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "سبه‌ی به‌ نووسراوی فه‌رمی ئاگاداری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌باره‌ی رێگریکردن له‌ كاڵای كوردستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، پێشتریش نووسراوێكی كراوه‌مان هه‌بووه‌ له ‌رێگای ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاومان كرده‌وه‌، به‌ڵام سبه‌ی به‌ فه‌رمی له ‌رێگای نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ‌به‌غدا ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ین، ئه‌ویش سەبارەت بەو هەڵسوکەوتەی لە بازگەکان بەرامبەر ئەو کاڵایانە دەکرێت، کە بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق هاوردە دەکرێن، کە ئەوە پێچەوانەی ماددەی 24ـی دەستووری عێراقە."

حاجی سه‌عید روونیشی كرده‌وه‌: "یەکێک لە بابەتەکان کە لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێ کراوە، دەربارەی ئەو ڕێگرییانەیە کە لە بازگەکاندا بەرامبەر  بەو کاڵایانە دەکرێن، کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکرێن و دەنێردرێنە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، کاڵاکان دەبێت لە ماوەی 72 کاتژمێردا بازگەکانی حکوومەتی ناوەندی ببڕن، ئەگەرنا ناهێڵن هیچ کاڵایەک هەناردە بکرێت، بابەتی دووەمیش، بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، هەندێک لە کارگەکانی ئێمە لەوێ تۆمار نەکراون، ناهێڵن کاڵاکان بچێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و هەندێکیش لە بازگەکان فێر بوون ئەو هەلە دەقۆزنەوە و باج وەردەگرن بۆ  ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی کاڵاکان."

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: "هیوادارین ئه‌مه‌ بابه‌تێكی سیاسی نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵەیە‌ كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر ئابووریی كوردستان و عێراقیش دروست ده‌كات".




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:28

دھۆک-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

 
سوودانی لەبارەی مووچە و بودجەی کوردستان دڵنیایی دایە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:43

دھۆک-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە .

 
بابەکر زێباری: ھێزی پێشمەرگە ھەمووی لە دوو دەڤەر کۆدەکرێنەوە

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:36

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی  ھەرێمی کوردستان گوتی "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتایییە و ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دوو دەڤەر و ١١ فیرقە کۆدەکرێنەوە."

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم کۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:48

دھۆک-KDP.info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سه‌ماحه‌تی سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، کرد.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌لسوودانی کۆبوونه‌وه

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:31

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact