Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 09:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بانکەکانی ھەژماری من لەلایەن خەزێنەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندییەوە قبووڵ کراون
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پڕۆژەی ھەژماری من سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە و بەردەوام لە فراوانبوون دایە، بانکی تازە و پرڕۆفیشناڵیش بەشداری تێدا دەکەن، ئەو بانکانەی ھەشن، ھەموویان لەلایەن خەزێنەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندییەوە قبووڵ کراون.

سیپان عەزیز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ھەژماری من لە دوای ڕوونکردنەوەی دادگای فیدراڵی، یەکلای کردەوە کە پڕۆژەکە یاساییە و پرۆفیشناڵە، ئەوانەی دژایەتیی ئەو پڕۆژەیە دەکەن و پێیان وایە سەقەتە، خۆیان سەقەت و گەندەڵن و دەیانەوێت ڕێگایەک ھەبێت بۆ ئەوەی قاچاخچێتی و گەندەڵی بکەن، ماددەی ھۆشبەر بفرۆشن و تەمویلی تیرۆر بکەن و پارە بۆ گرووپی چەکداری نایاسایی ڕەوانە بکەن و دزی و گەندەڵی بەردەوام بێت، چونکە ئەگەر سیستمی مامەڵە لە ھەرێمی کوردستان ببێتە بانکی کە ھەژماری من خێراترین ڕێگایە بۆ مامەڵەی بانکی، دەرفەتی ئەو کارانەیان نامێنێت کە باسمان کردن، بۆیە گەندەڵکاران دژی دەوەستنەوە.

عەزیز گوتیشی: ھاتنی ئەو ھەموو بانکانە بۆ ناو پڕۆژەی ھەژماری من، وای کردووە سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت، ئەوانەش کە دژایەتیی دەکەن، ئەوانەن بەرگریی لە گەندەڵی دەکەن، ئینجا بەئەنقەست بێت یاخود بە نەزانی بێت، ئەو پڕۆژەیە بەردەوام لە فراوانبووندایە و بانکی زۆر پرۆفیشناڵی تێدایە کە ھیچ گرفتێکی یاساییان نییە و لەلایەن خەزێنەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندیی عێڕاقەوە قبووڵ کراون.

دەشڵێ: ھەندێک پێوەر بۆ ھەڵسەنگاندنی بانک بە گشتی، لە پڕۆژەی (ھەژماری من)یشدا کۆمەڵێک پێوەر ھەنە، بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت ئاخۆ کامە بانک وەربگرێت و کامە وەرنەگرێت، بۆیە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە، ئەوانەی دژی پڕۆژەکەشن سەرکەوتوو نابن و شکست دەھێنن، گومانی تێدا نییە ئەو پڕۆژەیە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact